Kurdistan Regional Government
Representative in Australia
Krg Australia Logo
حکومەتی هەرێمی کوردستان
نوێنەرایەتی ئوسترالیا

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسڕ کۆبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 5/23 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە بەغدا، لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسڕ کۆبووەوە. لە دیدارەکەدا، بیروڕا لەبارەی پرۆسەی سیاسی و دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا و هاوڕابوون لە سەر ئەوەی پێویستە حکومەتی فیدراڵ ، بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و یەکسان، خزمەتی گشت هاووڵاتی و پێکهاتەکانی عێراق بکات. […]

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی بەدر کۆبووەوە

لە بەردەوامیی کۆبوونەوەکانیدا لە بەغدا، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 5/23، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ هادی ئەلعامری، ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی بەدر کۆبووەوە. لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی پرۆسەی سیاسی و دۆخی گشتیی عێراق و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ کرا. جەخت لە گرنگیی بەهێزکردنی لەیەکتێگەیشتن و هاریکاری و هاوئاهەنگی نێوان هەرێمی کوردستان و هێز […]

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کۆبووەوە

ئەمڕۆ شەممە 5/23، لە بەغدا، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ فالح ئەلفەییاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کۆبووەوە. لە دیدارەکەدا، کە ئەحمەد ئەلئەسەدی، سەرۆکی بزووتنەوەی سۆمەریون ئامادەی بوو ، دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا. لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، جەخت لە ڕێزگرتن لە دەستوور و سیستەمی فیدراڵی و پێویستیی […]

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرەو بەغدا بەڕێکەوت

ئەمڕۆ شەممە 5/23، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵای حکومەت، بەرەو بەغدا بەڕێکەوت. سەرۆکی حکومەت لە بەغدا، لەگەڵ سەرۆک وەزیران و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای لایەنە سیاسییەکانی عێراق کۆدەبێتەوە. لە کۆبوونەوەکاندا، وێڕای گفتوگرکردن لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتیی عێراق و […]

سه‌رۆكی حکومەت له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زيرانی فیدراڵ كۆبووه‌وه‌

ئەمڕۆ شەممە 5/23، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا، لەگەڵ عەلی فالح ئەلزەیدی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ کۆبووەوە . له‌ کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی حکومەت وێڕای پیرۆزبایی دەستبەکاربوون لە سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ و دەربڕینی پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی بۆ سەرخستنی حکومەتەکەی لە پێناو خزمەتکردنی گشت پێکهاتە و هاووڵاتییانی عێراق بێ جیاوازی دووپات کردەوە، […]

سه‌رۆكی حکومەت له‌گه‌ڵ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبووه‌وه

ئەمڕۆ شەممە 5/23، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە بەغدا له‌گه‌ڵ هەیبەت ئەلحەلبووسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا، جەخت لە ڕۆڵی ئەنجومەنی نوێنەران وەک دامەزراوەیەکی گرنگی یاسادانان بۆ خزمەتکردنی گشت پێکهاتەکان و چارەسەرکردنی کێشەکان کرا. هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور. […]

سه‌رۆكی حکومەت له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى (نه‌هج)ى نيشتمانى كۆبووەوە

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 5/23، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە بەغدا، لەگەڵ عەبدولحوسێن ئەلمووسەوی، سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى (نه‌هج)ى نيشتمانى کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی پرۆسه‌ى سياسيى عێراق و برەودان بە هاريكاريى و هائاهەنگی نێوان لايه‌نه‌ سياسييه‌كان کرا لە پێناو چارەسەرکردنی کێشەكان و خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییان. سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکابوونیشی وەک وەزیری نوێی تەندروستی فیدراڵ لێ […]

سه‌رۆكی حکومەت له‌گه‌ڵ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق كۆبووه‌وه

ئێوارەی ئه‌مڕۆ شەممە، 5/23، لە درێژەی کۆبوونەوەکانیدا لە بەغدا، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، له‌گه‌ڵ دادوەر فائق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق کۆبووەوە.لە دیدارەکەدا، بارودۆخی سیاسیی و گشتیی عێراق تاوتوێ کرا و جەخت لە ڕۆڵی گرنگ و سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەریی عێراق کرایەوە لە پێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی سیاسیی لە عێراقدا.لە بەشێکی […]

سه‌رۆكی حکومەت له‌گه‌ڵ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق كۆبووه‌وه

ئێوارەی ئه‌مڕۆ شەممە، 5/23، لە درێژەی کۆبوونەوەکانیدا لە بەغدا، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، له‌گه‌ڵ دادوەر فائق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق کۆبووەوە. لە دیدارەکەدا، بارودۆخی سیاسی و گشتیی عێراق تاوتوێ کرا و جەخت لە ڕۆڵی گرنگ و سەربەخۆییی دەسەڵاتی دادوەریی عێراق کرایەوە لەپێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی سیاسی لە عێراقدا. لە بەشێکی […]

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم کۆبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 5/23 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە بەغدا، لەگەڵ موسەننا ئەلسامەڕائی سەرۆکی هاوپەیمانیی ئه‌لعەزم کۆبووەوە . لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی گشتیی و پرۆسەی سیاسیی عێراق تاوتوێ کرا و جەخت لە پێویستیی بەهێزکردنی هاوئاهەنگی و هاریکاری نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان کرا بۆ زاڵبوون بەسەر ئاستەنگەکان و هەروەها […]