ئەمڕۆ شەممە 5/23، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە بەغدا لهگهڵ هەیبەت ئەلحەلبووسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، جەخت لە ڕۆڵی ئەنجومەنی نوێنەران وەک دامەزراوەیەکی گرنگی یاسادانان بۆ خزمەتکردنی گشت پێکهاتەکان و چارەسەرکردنی کێشەکان کرا.
هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور. لەم ڕووەوە جەخت لە گرنگی ئامادەکردن و پەسەندکردنی ژمارەیەک پڕۆژەیاسای نیشتمانی کرایەوە کە مافەکانی گشت پێکهاتەکان بپارێزێت.