Kurdistan Regional Government
Representative in Australia
Krg Australia Logo
حکومەتی هەرێمی کوردستان
نوێنەرایەتی ئوسترالیا

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان کۆبووەوە

لە بەردەوامیی دیدار و کۆبوونەوەکانیدا لە بەغدا، ئەمڕۆ یەکشەممە 5/24، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ محەممەد شیاع ئەلسوودانی، سەرۆکی هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان کۆبووەوە. دۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا و جەخت لە گرنگیی بەهێزکردنی هاریکاری و هاوئاهەنگی نێوان لایەنە سیاسییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ چەسپاندنی سەقامگیریی سیاسی و چارەسەرکردنی کێشەکانی […]

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا کۆبووەوە

لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ بەغدا ، ئەمڕۆ یەکشەممە 5/24، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ نووری ئەلمالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا کۆبووەوە. هەردوولا هاوبۆچوون بوون لەسەر کارکردنی هاوبەش لەپێناو ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان و پاراستن و پێشخستن و ڕاستکردنەوەی ڕێرەوی پرۆسەی سیاسی لە سەر بنەمای ڕێزگرتن لە پرنسیپەکانی هاوبەشیی و هاوسەنگی و سازانی نیشتمانی و پاراستنی […]

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق کۆبووەوە

لە بەردەوامیی کۆبوونەوەکانیدا لە ڕۆژی دووەمی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا، ئەمڕۆ یەکشەممە 5/24 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ قەیس ئەلخەعەلی ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق کۆبووەوە. لە دیدارەکەدا دۆخی گشتیی و ڕێڕەوی پرۆسەی سیاسی لە عێراق و دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی ناوچەکە تاوتوێ کرا.هەروەها بیروڕا لەبارەی گرنگیی پشتیوانیکردنی حکومەتی فیدراڵ بۆ چارەسەرکردنی کێشە […]

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی پێشووتر عادل عەبدولمەهدی کۆبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 5/24 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە بەغدا ، لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق عادل عەبدولمەهدی کۆبووەوە. لە دیدارەکەدا ، عادل عەبدولمەهدی ئاماژەی بە پێگەی گرنگیی هەرێمی کوردستان کرد و ستایشی ڕۆڵ و ڕێبەرایەتی مێژوویی سەرۆک مەسعود بارزانی وەک ڕێبەرێکی نیشتمانیی لە کوردستان و عێراق و ناوچەکە کرد. هەروەها باسی […]

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی کۆبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 5/24 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە بەغدا ، لەگەڵ هومام حەمموودی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی کۆبووەوە. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی پشتیوانیکردنی حکومەتی فیدراڵ لە پێناو باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزارییە گشتییەکان و پاراستنی مافە دەستوورییەکانی گشت پێکهاتەکان . هەروەها سەردانی سەرۆکی حکومەت بۆ بەغدا بە ئەرێنی نرخێنرا بە ئاراستەی چارەسەرکردنی کێشەکانی […]

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ پارێزگاری بەسرە کۆبووەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە 5/24 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە بەغدا، لەگەڵ ئەسعەد ئەلعیدانی کۆبووەوە. لە دیدارەکەدا جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی هاریکاری و هاوئاهەنگیی لە نێوان پارێزگای بەسرا و پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان لە بواری جۆراوجۆرەکاندا کرا .

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی پێشووتر ئەیاد عەللاوی کۆبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 5/24 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە بەغدا ، لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق ئەیاد عەللاوی کۆبووەوە.لە دیدارەکەدا ، ئەیاد عەللاوی ئاماژەی بەوە دا کە گەلی کوردستان خەبات و تێکۆشانێکی زۆری کردووە و قوربانییەکی زۆری داوە و رۆڵێکی دیاری لە رزگارکردنی عێراق لە دیکتاتۆری و هێنانە ئارای سیستەمی نوێی عێراقدا […]

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانیی تەسمیم کۆبووەوە

لە بەردەوامیی دیدار و کۆبوونەوەکانیدا لە بەغدا، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 5/24 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ شاندێکی هاوپەیمانیی تەسمیم بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار عامر ئەلفائز کۆبووەوە. هەردوولا هاوڕابوون لە سەر پێویستیی پەرەپێدان و بەهێزکردنی هاریکاری و پەیوەندیی و کاری هاوبەش لە پێناو باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزارییەکان و دابينكردنى ژیانێکی شایسەتر و پاراستنی مافەکانی گشت […]

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی حزبی تەقەدوم کۆبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 5/23 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە بەغدا، لەگەڵ محەممەد ئەلحەلبووسی سەرۆکی حزبی تەقەدوم کۆبووەوە .سەرۆکی حزبی تەقەدوم ، خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا نیشاندا و پشتیوانیی خۆی و پارتەکەی بۆ مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای […]

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانیی ئەساسی عێراقی کۆبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 5/23 ، مەسرور سەرۆکی حکومەت لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانیی ئەساسی عێراقی کۆبووەوە سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە بەغدا، لەگەڵ موحسین مەندەلاوی سەرۆکی هاوپەیمانیی ئەساسی عێراقی كۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە پێویستی پەرەپێدانی هاریکاری و هاوئاهەنگیی هاوبەشی نێوان پارت و لایەنە سیاسییەکانی عێراق لەگەڵ هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان کرایەوە .