ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 5/23 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە بەغدا، لەگەڵ موسەننا ئەلسامەڕائی سەرۆکی هاوپەیمانیی ئهلعەزم کۆبووەوە .
لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی گشتیی و پرۆسەی سیاسیی عێراق تاوتوێ کرا و جەخت لە پێویستیی بەهێزکردنی هاوئاهەنگی و هاریکاری نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان کرا بۆ زاڵبوون بەسەر ئاستەنگەکان و هەروەها چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لە سەر بنەمای دەستوور.