Kurdistan Regional Government
Representative in Australia
Krg Australia Logo
حکومەتی هەرێمی کوردستان
نوێنەرایەتی ئوسترالیا

ئەنجومەنی وەزیران داوا لە حکومەتی فیدراڵ دەکات پێشنیاری حکومەتی هەرێم بکاتە بنەما بۆ یەکلاییکردنەوەی بابەتی داهاتە نانەوتییەکان کە پشتبەستە بە یاسا فیدڕاڵییەکان و بڕیاری دادگای فیدڕاڵی

* ئەنجومەنی وەزیران ، وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕاسپارد کە لەگەڵ دەستەی خانەنشینی نیشتیمانیی فیدراڵ، ڕێکارە یاساییە پێویستەکان بگرنەبەر بۆ جێبەجێکردنی باشترین بژاردەی یاسایی کە دابینکەری باشترین مووچەی خانەنشینی بێت بۆ هێزەکانی پێشمەرگە * ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری لێخۆشبوون بە ڕێژەی 15٪ی بڕی پێشینە و قەرزی بانکەکانی سەر بە وەزارەتی دارایی دا،سەرەڕای لێخۆشبوون لە تەواوی سوودی […]

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجومەن و شاندی ژووری بازرگانیی ئەمەریکا کرد

ڕۆژی دووشەممە ٨ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥ د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە ستیڤ لۆتس، سەرۆکی ئەنجومەنی بازرگانیی ئەمەریکا – عێراق و جێگری سەرۆکی کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەراست و شاندی ژووری بازرگانیی ئەمەریکا کرد، کە لە زیاتر لە ٣٠ کۆمپانیای ئەمەریکایی پێکهاتبوون. لە دیدارەکەدا کە تریفە عەزیز، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمەریکا ئامادەی بوو، […]

ئەنجومەنی وەزیران هەوڵەکانی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان و دابینکردنی مووچە و شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێم تاوتوێ دەکات

* شاندی دانوستانکاری هەرێم سبەی لە بەغدا درێژە بە کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ هاوتاکانیان لە حکومەتی فیدراڵ دەدەن. ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی ئەیلوولی 2025، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە. لە سەرەتادا، سەرۆک وەزیران بە ناوی ئەنجومەنی وەزیرانەوە، پیرۆزبایی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام حەزرەتی محەمەد ( […]

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەولێر کرد

ڕۆژی دووشەممە ١ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە ئەرمان تۆپچو، کونسوڵی گشتی تورکیا لە هەولێر کرد. لە دیدارەکەدا باس لە هەماهەنگی و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی تورکیا کرا. لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی ناوچەکە و عێراق و هەرێمی کوردستان و دوایین گفتوگۆ و پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی فیدڕال […]

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ پارێزگار و یەکە کارگێڕی و ئیداری و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی سنووری پارێزگەی هەولێر کۆبووەوە

ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی ئابی ٢٠٢٥، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، لەگەڵ ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و یەکە کارگێڕی و ئیداری و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی پارێزگەی هەولێر کۆبووەوە. لە چوارچێوەی فەرمانەکانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران تیشکی خستە سەر خزمەتکردنی زیاتر بە پارێزگەی هەولێر و ڕایگەیاند کە؛ پێویستە […]

سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران گۆڕینی 10 بەرزەکەرەوە (مەسعەد) دەخاتە کەمکردنەوەی ئاشکراوە

فەرمانگەی یاسایی (بەڕێوەبەرایەتیی گرێبەستەکان) لە سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران بانگهێشتتان دەکات بۆ پێشکەشکردنی ئۆفەرەکانتان بە مەبەستی گۆڕینی (لێکردنەوە و دانان) بۆ (10) دە بەرزکەرەوە (مەسعەد)ـی کۆمەڵگای نیشتەجێبوونی (نازستی)/ هەولێر؛ پێویستە لە کاتی ئامادەکردن و پێشکەشکردنی ئۆفەرەکانتان زۆر بە وردی ڕەچاوی مەرجە گشتی و تایبەتییەکان بکەن کە لە دوای ئامادەکردنی ئۆفەرەکان و گەڕانەوەیان لە زەرفێکی داخراوی مۆرکراودا […]

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ سەرپەرشتاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و یەکە کارگێڕییەکانی سنوورەکە کۆبووەوە

ئەمڕۆ دووشەممە ٤ی ئابی ٢٠٢٥، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، لەگەڵ گۆهدار شێخۆ، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و یەکە ئیداری و کارگێڕییەکانی سنووری ئیدارەکە کۆبووەوە. لە چوارچێوەی فەرمانەکانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لە کۆبوونەوەکەدا وێڕای سوپاس بۆ سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و یەکە ئیداری و کارگێریەکانی سنوورەکە […]

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ پارێزگار و یەکە کارگێڕییەکانی سنووری پارێزگەی دهۆک کۆبووەوە

ڕۆژی دووشەممە ٤ی ئابی ٢٠٢٥، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، لەگەڵ د. عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک و یەکە ئیداری و کارگێڕییەکانی سنووری پارێزگەی دهۆک کۆبووەوە. لە چوارچێوەی فەرمانەکانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران تیشکی خستەسەر خزمەتکردنی زیاتری سنوورەکە و ڕایگەیاند؛ پێویستە ھەموو ھەوڵەکان چڕبکرێنەوە بۆ خزمەتکردنی […]

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی کۆماری کۆریای باشوور لە هەولێر کرد

ڕۆژی یەکشەممە 3ـی ئابی 2025، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە سنچۆل لیم، کونسوڵی گشتیی کۆماری کۆریای باشوور لە هەولێر کرد. لە دیدارەکەدا باس لە هەماهەنگی و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆریای باشوور کرا و بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی فیدڕال و حکومەتی […]

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەولێر دەکات

ڕۆژی چوارشەممە 25ی حوزەیرانی 2025، د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە ئەرمان تۆپچو، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەولێر کرد. لە دیدارەکەدا باس لە هەماهەنگی و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی تورکیا کرا. هەروەها بارودۆخی ناوچەکە و عێراق و هەرێمی کوردستان و پرسە ئابوورییەکانی هەرێم و دوایین گفتوگۆ و پەیوەندییەکانی نێوان […]