فەرمانگەی یاسایی (بەڕێوەبەرایەتیی گرێبەستەکان) لە سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران بانگهێشتتان دەکات بۆ پێشکەشکردنی ئۆفەرەکانتان بە مەبەستی گۆڕینی (لێکردنەوە و دانان) بۆ (10) دە بەرزکەرەوە (مەسعەد)ـی کۆمەڵگای نیشتەجێبوونی (نازستی)/ هەولێر؛ پێویستە لە کاتی ئامادەکردن و پێشکەشکردنی ئۆفەرەکانتان زۆر بە وردی ڕەچاوی مەرجە گشتی و تایبەتییەکان بکەن کە لە دوای ئامادەکردنی ئۆفەرەکان و گەڕانەوەیان لە زەرفێکی داخراوی مۆرکراودا بێت و ناونیشانی کۆمپانیای لەسەر نووسرابێت، دواکاتیش بۆ وەرگرتنی ئۆفەرەکان بۆ فەرمانگەکەمان ڕۆژی (١٧-٨-٢٠٢٥) کاتژمێر (١٢)ـی نیوەڕۆ دەبێت.
بەڵگەنامە پێویستەکان:1- دانانی چەکی پەسەندکراو و بارمتەی یاسایی بە بڕی (٢٠،٢٨٥،٠٠٠) بیست ملیۆن و دووسەد و هەشتاو پێنج هەزار دینار.2- وێنەیەک لە مۆڵەتی فەرمی و پۆلێنی (کۆمپانیا) کە نوێ کرابێتەوە لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی.3- ڕسومات و خەرجییەکانی بڵاوکردنەوەی ئەم ئاگادارییە دەکەوێتە ئەستۆی ئەو بەشداربووەی کە کەمکردنەوەکەی بۆ دەردەچێت.4- ئەو کۆمپانیای کە تەندەر پڕ دەکاتەوە دەبێت جۆری بڕاندەکەی دیاری بکات.5- کۆمپانیای ناوبراو چەند کارێکی هاوشێوەی پێشوویان ئەنجام دابێت بە بەڵگەی سەلمێنراو.6- نرخی هەر تەندەرێک (١٠٠،٠٠٠) سەد هەزار دینارە.7- ئەنجامدانی پرۆژەکە (١٨٠) ڕۆژژمێری (تەقویمی) دەبێت بە دوو قۆناغ.
تێبینی: باشترین جۆری ئامێری ئاماژەپێکراو لە ڕووی هونەری و گوژمە و کاتی ئامادەکردنی لەلایەن لیژنەی شیکاری پەسەند دەکرێت و مەرج نییە کەمترین نرخ وەربگیرێت.
ناونیشان: سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران/ فەرمانگەی یاسایی/ بەڕێوەبەرایەتیی گرێبەستەکان و خانووبەرە.