ئەنجومەنی وەزیران جەخت لە کارکردن و گفتوگۆی بەردەوام لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ لەپێناو دابینکردنی مووچە و شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکات

*سەرۆک وەزیران: پێشوازی لە دەسپێشخەری سەرۆک دۆناڵد ترەمپ دەکەین تایبەت بە ڕاگەیاندنی ئاگربەست و وەستانی شەڕ و پشتیوانی هەوڵەکانی دەکەین لە پێناو چەسپاندنی ئاشتی و سەقامگیریی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی حوزەیرانی 2025، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە. لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا، […]
ئەنجومەنی وەزیران دووپاتی دەکاتەوە کە هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە فاکتەرێکی گرنگی ئاشتی و ئارامی و سەقامگیری دەبێت و نابێتە مایەی هەڕەشە بۆ هیچ لایەنێک

سەرۆک وەزیران: * لەم یەک دوو ڕۆژەی دوایی، نامەیەکمان سەبارەت بە مووچە وشایستە داراییەکانی هەرێم بۆ دادگای فیدراڵی ناردووە و هیوادارین دادگای فیدراڵی لە وەڵامی نامەکەدا بڕیارێکی ئەرێنی و لە قازانجی خەڵکی کوردستان بدات. ئەمڕۆ چوارشەممە 18ی حوزەیرانی 2025، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی […]
ئەنجومەنی وەزیران: بڕیاری ڕاگرتنی مووچەی هەرێمی کوردستان نادەستووریی و نایاساییە و سزادانی بە کۆمەڵی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستانە

ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری لێخۆشبوون بۆ پێشینەی هاوسەرگیری بۆ کو ڕو کچی شەهیدان و زیندانیيانی سیاسی دەدات ئەمڕۆ چوارشەممە ٤ی حوزەیرانی 2025، بە سەرپەرشتيی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە. بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە بەدواداچوونی ئەنجومەنی وەزیران بۆ بابەتی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، سەرەتا […]
سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە شاندێکی کۆمپانیای گۆلف کیستۆن کرد

ئەمڕۆ دووشەممە، ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە شاندێکی کۆمپانیای گۆڵف کیستۆن کرد. لە کۆبوونەوەکەدا پرسی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییە هاوبەشەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و کۆمپانیا نەوتییەکان و کار و چالاکییەکانی کۆمپانیا و کەرتی وزە ئاڵوگۆڕ کران. هەروەها باس لە گفتوگۆ و پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و بەغدا کرا و […]
ئەنجومەنی وەزیران ئەنجامەکانی سەردانی شاندی باڵای هەرێمی کوردستان بۆ ئەمەریکا و واژۆکردنی هەردوو ڕێککەوتننامەکەی بواری وزە تاوتوێ دەکات

*ئەنجومەنی وەزیران پێشوازیی لە هەڵوێستی ئەمەریکا دەکات و پێزانینی هەیە بۆ پشتیوانیەکەی لە قەوارەی دەستووریی هەرێم و زامنکردنی پیادەکردنی دەسەڵات و تایبەتمەندییەکانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دەستوور ئەمڕۆ چوارشەممە 28ی ئایاری 2025، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.بڕگەی سەرەکی و کارنامەی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە خستنەڕووی ئەنجامی سەردانی فەرمی شاندی […]
سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە شاندێکی باڵای کۆمپانیای تۆیۆتا مۆتۆڕی ژاپۆنی کرد

ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٥، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە شاندێکی باڵای کۆمپانیای تۆیۆتا مۆتۆڕی ژاپۆنی کرد و باسیان لە کار و پرۆژەکانی کۆمپانیا و جێبەجێکردن و بەڕێوەچوونی کارەکانیان لە کوردستان کرد.شاندی میوان سوپاس و ستایشی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد کە بۆ پێشخستنی کەرتی تایبەت لە هەرێمی کوردستان لە سەرجەم بوارەکان. […]
سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و ڕاپەرین كۆبووهوه

ڕۆژی یەکشەممە 25ی ئایاری 2025، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، لەگەل د. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی، نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە و سهرپهرشيارى ئیدارە سەربەخۆکانی ڕاپەرین و گەرمیان کۆبووەوە.لە کۆبوونەوەکەدا باس لە کێشە و داواکاریيەکانی پارێزگه و ئیدارە سەربەخۆکان کرا و تیشک خرایە سەر ئەنجامدانی پرۆژە خزمەتگوزارییەکان و خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتیيان و مەترسی قەیرانی […]
سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە شاندێکی دەستەی UKEF بەریتانی دەکات
ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی ئایاری ٢٠٢٥، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە شاندێکی دەستەی UKEF ی بەریتانی کرد کە پێکهاتبوو لە ئەندرۆ کیپ، سەرۆکی دەستە، بە یاوەری ئاندرۆ بیزلی، کونسولی گشتیی وڵاتی بەریتانیا لە هەولێر. لە دیدارەکەدا جەخت لە پەیوەندی و هەماهەنگیی بەردەوام و کاری پێکەوەیی نێوان هەردوو حکومەتی بەریتانیا و حکومەتی هەرێم […]