ڕۆژی چوارشەممە 25ی حوزەیرانی 2025، د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە ئەرمان تۆپچو، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەولێر کرد.
لە دیدارەکەدا باس لە هەماهەنگی و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی تورکیا کرا.
هەروەها بارودۆخی ناوچەکە و عێراق و هەرێمی کوردستان و پرسە ئابوورییەکانی هەرێم و دوایین گفتوگۆ و پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی فیدڕالی و حکومەتی هەرێم تاووتوێ کران.