سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 6/1، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە موسەننا ئەلسامەڕائی سەرۆکی هاوپەیمانیی ئهلعەزم کرد. لە دیدارەکەدا ، بیروڕا لەبارەی بارودۆخی گشتیی و دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی پرۆسەی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ کرا. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگی پشتیوانیکردنی حکومەتی فیدراڵ لە سەر بنەمای خزمەتکردنی گشت هاووڵاتی و پێکهاتەکانی عێراق و چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ هەرێمی […]
پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

بۆ کۆچی دوایی پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و هەڵگری مێدالی بارزانیی نەمر و نووسەر و بێژەری دێرینی ڕادیۆی دەنگی کوردستان ئەحمەد دەشتی ، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە نیشتمانپەروەرەکەی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم . خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامیی و دڵنەواییش بە کەسوکار و دۆست و هەڤاڵەکانی ببەخشت . […]
سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 5/26 ، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کرد. لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخى گشتیی سووریا و پرسی كورد لهو وڵاتهدا ئاڵوگۆڕ کرا.هەردوولا هاوڕابوون لە سەر گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی سووریا و پاراستنی مافەکانی گەلی کورد و گشت […]
پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربان

بە بۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی قوربان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گشت موسڵمانانی هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم، بە تایبەتی پیرۆزبایی لە پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و کەسوکار و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان دەکەم. هیوادارم ڕۆژانی جەژن لە خۆشی و ئارامی و شادیدا بەسەر ببەن. ئومێدەوارم جەژن ببێتە مایەی ئاشتی و تەناهی […]
سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە سەرۆک وەزیرانی پێشووتر مستەفا کازمی دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 5/25 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق مستەفا ئەلکازمی کرد. لە دیدارەکەدا ، دۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ تاوتوێ کرا.هەروەها باس لە سەردانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا و گفتوگۆی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکومەتی فیدراڵ و لایەنە سیاسییەکانی […]
سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق مستەفا کازمی دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 5/25 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق مستەفا ئەلکازمی کرد. لە دیدارەکەدا ، دۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ تاوتوێ کرا.هەروەها باس لە سەردانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا و گفتوگۆی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکومەتی فیدراڵ و لایەنە سیاسییەکانی […]
سەرۆکی حکومەت لەگەڵ سەرۆکی ڕەوتی حیکمە کۆبووەوە

لە دوا کۆبوونەوەکانیدا لە بەغدا، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 5/24 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ عەممار ئەلحەکیم ڕێبەری نیشتمانیی حیکمە کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا، دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ تاوتوێ کران. هەردوولا جەختیان لە پێویستیی پشتیوانیکردنی کابینەی نوێی حکومەتی فیدراڵ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگاری و ئاستەنگە جۆراوجۆرەکان و […]
سەرۆکی حکومەت لەگەڵ خەمیس ئەلخەنجەر کۆبووەوە

لە ڕۆژی دووەمی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا ، ئەمڕۆ یەکشەممە 5/24 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ کەسایەتیی سیاسی عێراقی خەمیس ئەلخەنجەر کۆبووەوە. لە دیدارەکەدا ، بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی ئێستا دەرفەتێکی نوێ لەبەردەم حکومەتی فیدراڵ هاتووەتە ئارا بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی دادپەروەرانە، خزمەتی گشت […]
سهرۆكی حکومەت لەگەڵ ڕاوێژكارى ئاسايشى نیشتمانيى عێراق کۆبووەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە 5/24، مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان، لە بەغدا، لهگەڵ قاسم ئەلئەعرەجی، ڕاوێژكارى ئاسايشى نیشتمانيى عێراق کۆبووەوە. له دیدارەکەدا، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، ئاماژەی بە گرنگیی سەردانی سەرۆکی حکومەت بۆ بەغدا کرد و گوتی شانازی بە هەرێمی کوردستانەوە دەکەین کە خەبات و قوربانییەکی زۆری داوە و ڕۆڵێکی دیاری لە هێنانەدی سیستەمی سیاسیی ئێستای […]
سەرۆکی حکومەت لەگەڵ سەرۆکی هاپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان کۆبووەوە

لە بەردەوامیی دیدار و کۆبوونەوەکانیدا لە بەغدا ، ئەمڕۆ یەکشەممە 5/24 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ محەممەد شیاع ئەلسوودانی سەرۆکی هاپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان کۆبووەوە. دۆخی سیاسی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا و جەخت لە گرنگیی بەهێزکردنی هاریکاری و هاوئاهەنگیی نێوان لایەنە سیاسییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ چەسپاندنی سەقامگیریی سیاسیی و […]