Kurdistan Regional Government
Representative in Australia
Krg Australia Logo
حکومەتی هەرێمی کوردستان
نوێنەرایەتی ئوسترالیا

سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە ڕۆژنامەنووس هێمن لهۆنی دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە 6/14، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە ڕۆژنامەنووس هێمن لهۆنی، ڕاوێژکاری سەرۆکی حکومەت و بەرپرسی ئۆفیسی دەستپێشخەری کرد بۆ کۆچی دوایی مامۆستا (حوسێن محەممەد بەهائەددین)ی باوکی. سەرۆکی حکومەت پرسە و هاوخەمیی خۆی پێ گەیاند و هیوای خواست خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش […]

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە شاندێکی سەربازیی فیدراڵ دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە 6/14، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی سەربازیی عێراقی فیدراڵ، بە سەرۆکایەتیی عەبدولئەمیر یارەڵڵا، سوپاسالاری سوپای عێراق کرد. لە کۆبوونەوەکەدا، سوپاسالاری عێراق، کورتەیەکی لەبارەی ئامانجی سەردانەکەیان بۆ هەرێمی کوردستان خستەڕوو، کە لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیرانی فیدراڵە بۆ بەدواداچوونی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و بە تایبەتی نەهێشتن و کۆتاییهێنان بە هەڕەشەکانی سەر […]

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

بەڕێز محەمەد سەمعان کەنعان، سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراقی؛ بۆ کۆچی دوایی باوکی بەڕێزتان ، پرسە و سەرەخۆشی لە ئێوە و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەم ، خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵەکەتان ببەخشێت. مەسرور بارزانیسەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە میری ئێزدییان دەکات

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 6/10، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە میر حازم میر تەحسین بەگ میری ئێزدییان کرد. لە دیدارەکەدا دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە و بارودۆخی ئێزدییان تاوتوێ کرا .سەرۆکی حکومەت پشتیوانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ خواست و مافەکانی ئێزدییان دووپات کردەوە .میر حازم سوپاسی پشتیوانی و پشتگیریی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی […]

سەرۆکی حکومەت؛ گەنجانی کوردستان دواڕۆژی وڵاتەكەمانن و ڕۆڵی کارایان هەیە لە دروستكردنی ئاییندەیەکی باشتر

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 6/10 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێورەسمێکی تایبەتدا ناوەندی گەنجان Youth Hub – ی کردەوە کە گەورەترین و پێشکەوتووترین ناوەندی گەنجانە لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان و جیهان و لە لایەن کوردستان فاوندەیشنـەوە دروستکراوە و بەڕێوە دەبرێت.سەرۆکی حکومەت بەشە جۆراوجۆرەکانی ناوەندەکەی بەسەر کردەوە کە تایبەتن بە چالاکییە ڕۆشنبیریی ، ڕاگەیاندن، […]

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە ئەحمەد داودئۆغڵۆ دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 6/9، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆکی پارتی ئاییندە و سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیا کرد. لە دیدارەکەدا کە ئەرمان تۆپچو، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، بیروڕا لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا. هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان و […]

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

بە داخێکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی ڕۆژنامەنووس هەڵکەوت عەزیز ، پەیامنێر و بەرپرسی نووسینگەی تۆڕی میدیایی ڕووداو لە بەغدا-م بیست. پرسە و سەرەخۆشی لە هاوکارەکانی و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم و هاوخەمیانم . خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە هەموو لایەک ببەخشێت. مەسرور بارزانیسەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

سه‌رۆكی حکومەت پێشوازیی له‌ جێگری وەزیری دەرەوەی یۆنان دەکات

ئه‌مڕۆ یەکشەممە 6/7 ، مەسرور بارزانى سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوای لە ‌هاری تیۆهاریس جێگری وەزیری دەرەوەی یۆنان کرد. لە دیدارەکەدا ، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆماری یۆنان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا، بە تایبەتی بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و گەشتوگوزار و کولتوو ر و شوێنەوار و تەندروستیدا. […]

سه‌رۆكی حکومەت پێشوازیی له‌ باڵيۆزى توركيا دەکات

ئه‌مڕۆ پێنجشەممە‌ 6/4، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی لە ‌ئانل بۆرا ئينان، باڵيۆزى توركيا له‌ عێراق کرد. لە کۆبوونەوەدا کە ئەرمان تۆپچو، کونسولی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، هەردوولا جەختییان لە گرنگیی پێشخستنی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا کردەوە، بە تایبەتی لە بواری ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا. لەمبارەیەوە، ئاماژە بە سەردانی گرنگ […]

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی فەرەنسا دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 6/2، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پاتریک دۆرێل، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد. لە کۆبوونەوەکەدا وێڕای جەختکردنەوە لە بەهێزترکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی هەرێمی کوردستان و فه‌ره‌نسا لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا، دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە تاووتوێ کرا و بیروڕاش لەبارەی گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و عێراق ئاڵوگۆڕ کرا. لە بەشێکی […]