سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 6/22، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئیلبروس کوتراشیڤ باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق کرد. لە دیدارەکەدا کە ماکسیم ڕوبین کونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، هەردوولا جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ڕووسیا کردەوە. باڵیۆزی ڕووسیا ئاماژەی بەوە دا کە هەرێمی کوردستان، پێگەیەکی تایبەتی لەلای حکومەت و سەرکردایەتی […]
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردی بناخەی مزگەوتی گەورەی بارزانی دانا

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 6/21، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەردی بناخەی مزگەوتی گەورەی بارزانی لە هەولێر دانا.لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا، سەرۆکی حکومەت وتارێکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوە دا کە لە ڕوانگەی هەستكردنیان بەوەی هەولێر و كوردستان پێویستیی بە هێمایەكی ئایینیی دیار و مەزن هەیە كە ڕەنگدانەوەی خوداناسی و مرۆڤدۆستیی گەلەكەمان بێت، بۆیە بیرۆكەی دروستكردنی […]
بەھینامەیەک ژ سەرۆکێ حکومەتا هەرێما کوردستانێ

ژ بۆ وەغەرا دویماهیێ یا پێشمەرگەیێ دێرین لیوا تەحسین کەمەکی، بەهی و سەرەخۆشیێ ل ماڵباتا وان یا خەباتکار دکەم و هەڤپشکێ خەما وا مە. خودێ یێ مەزن گیانێ وی ب بەهەشتێ شاد بکەت و سەبر و هەدارێ ب ماڵبات و کەسوکار و دۆست و هەڤاڵێت وی ببەخشیت.
پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

سوپاس و پێزانینێکی زۆرم بۆ خەڵکی خۆشەویست و جوامێر و مرۆڤدۆستی پارێزگەی هەڵەبجە و هەورامان هەیە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، هەوڵێکی بێوچان و کۆششێکی بێوێنەیان کرد لە دۆزینەوەی تەرمی گەشتیارێکی جوانەمەرگی خەڵکی کەربەلا بە ناوی ڕوقیە، کە ئەمەش هەرگیز نامۆ نییە بە کولتووری مرۆڤدۆستی و بەخشندەییی خەڵکی کوردستان، بە تایبەتی دەستخۆشی لە پارێزگاری هەڵەبجە […]
سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە پارێزگاری بەغدا دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 6/17، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عەتوان ئەلعەتوانی، پارێزگاری بەغدا و شاندێکی یاوەری کرد. لە کۆبوونەوەکەدا، جەخت لە پێویستیی پەرەپێدانی هاریکاری و هاوئاهەنگی نێوان بەغدا و پارێزگەکانی دیکەی عێراق لەگەڵ هەرێمی کوردستان کرا لەپێناو باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزارییە گشتییەکان. پارێزگاری بەغدا ستایشی ئاوەدانی و گەشەپێدانی هەمەلایەنی هەرێمی کوردستانى کرد و خواستی […]
پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی ساڵی نوێی کۆچی

به بۆنهی هاتنی سهری ساڵی نوێی كۆچی ١٤٤٨، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دهكهم. لە خودای مەزن و میهرەبان نزاکارین کە ساڵی نوێی کۆچی، ساڵی ئاشتی و ئارامی و خۆشگوزەرانی بێت. ساڵی نوێی کۆچی لە گشت موسڵمانان پیرۆز بێت. مەسرور بارزانیسەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان2026/6/16
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نێردەی تایبەتیی سەرۆکی ئەمەریکا کۆبووەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 6/16، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی ئەمەریکی بە سەرۆکایەتیی باڵیۆز تۆم بەڕاک، نێردەی تایبەتیی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ عێراق و سووریا و باڵیۆزی ئەمەریکا لە تورکیا کرد. لە کۆبوونەوەکەدا، کە جۆشوا هاریس، هەڵسورێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا و جەنەراڵ کێڤن لامبێرت فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا […]
سەرۆکی حکومەت سەردانی سهرۆكى كهنيسهى كلدانى له عێراق و جيهان دەکات

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 6/16، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی کاتێدرای مار یووسفی کلدانی له قەزای عهنکاوە کرد و لەلایەن پاتریارک مار پۆڵسی سێیەم نۆنا، سهرۆكى كهنيسهى كلدانى له عێراق و جيهان و ژمارهيهك له پياوانى ئايينی و کەسایەتی و پەرلەمانتارانی کریستییان پێشوازی لێکرا. سەرۆکی حکومەت وێڕای بەخێرهێنانی بۆ هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونیشی لە […]
سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 6/15، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عیرفان سدیق، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد. لە کۆبوونەوەکەدا، وێڕای تاوتوێکردنی دۆخی گشتیی عێراق و دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی ناوچەکە، هەردوولا جەختیان لە پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و شانشینی یەکگرتوو کردەوە. هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی پشتیوانیکردنی حکومەتی فیدراڵ لەپێناو پاراستنی ئاشتی و […]
پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

بەڕێز مامۆستا سەلاحەددین محەممەد بەهائەددین ، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان؛ بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی برا گەورەتان،خوالێخۆشبوو مامۆستا حوسێن محەممەد بەهائەددین-م بیست، پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەکەم و هاوبەشی خەمتانم، خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە بنەماڵە بەڕێزەکەتان ببەخشێت. مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان