ڕۆژی دووشەممە ٤ی ئایاری ٢٠٢٦، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە سنچۆل لیم، کونسولی گشتیی کۆماری کۆریای باشوور لە هەولێر کرد.
لە دیدارەکەدا کونسولی کۆریای باشوور کە بەمەبەستی ماڵئاواییکردن لە ئەرکەکەیدا سەردانی سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی کردبوو، سەرۆکی دیوان سوپاسی کۆریای باشور و ناوبراوی کرد لەبەرامبەر ئەو ڕۆڵە ئەرێنیی و هاوکاری و پاڵپشتییەی لە ماوەکانی ڕابردوو بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان هەیانبووە.
هەروەها سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران هیوای سەرکەوتنی لە هەنگاو و ئەرکەکانی داهاتوویدا بۆ خواست و سوپاس و پێزانینی خۆی پێشکەش بە ناوبراو کرد.