Kurdistan Regional Government
Representative in Australia
Krg Australia Logo
حکومەتی هەرێمی کوردستان
نوێنەرایەتی ئوسترالیا
دەستپێک › چالاکی ئوسترالیا

چالاكي ئوستراليا

گشت هەواڵەکان

govkrd-5108-1790168945
ئەنجومەنی وەزیران داوا دەکات لە بودجەی 2027 مووچە و شایستە دارایییەکان و پێداویستییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە لە چوارچێوەی خەرجییە سیادییەکان، هاوشێوەی وەزارەتی بەرگریی فیدراڵ جێگیر بکرێت
govkrd-5082-1789650545
سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە کونسولی گشتیی بەریتانیا لە هەولێر کرد
govkrd-5084-1789654145
سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە کونسولی گشتیی ڕووسیا کرد

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان​

ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٧، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە هۆڵی ڤێیر، کونسولی گشتیی نوێی بەریتانیا لە هەولێر کرد.

لە دیدارەکەدا سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران وێڕای بەخێرهێنانی شاندی میوان، پیرۆزباییی دەستبەکاربوونی لە کونسولی نوێی بەریتانیا بۆ ئەرکە نوێیەکەی کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.

هەر لە دیدارەکەدا دوایین پەرەسەندنەکانی ناوچەکە و گفتوگۆ و پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان بیروڕایان لەبارەوە ئاڵوگۆڕ کرا.

جەخت لە هەماهەنگی و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو حکومەتی بەریتانیا و هەرێمی کوردستان و کارکردنی پێکەوەیی کرایەوە.

هەر لە دیدارەکەدا کونسولی نوێی بەریتانیا پشتیوانیی خۆی و حکومەتی وڵاتەکەی بۆ حکومەتی هەرێم دووپات کردەوە.