ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٦، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە ماکسیم ڕۆبین، کونسولی گشتیی وڵاتی ڕووسیا لە ھەولێر کرد.
لە دیدارەکە کونسولی گشتیی ڕووسیا کە بەمەبەستی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی سەردانی سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی کردبوو، دکتۆر ئومێد سەباح دەستخۆشی لێ کرد لە بەرانبەر کارەکانی ڕابردووی و ڕۆلی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەردوولا و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکانی داهاتوودا بۆ خواست.
هەر لە دیدارەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و وڵاتی ڕووسیا جەختیان لێ کرایەوە.
لە درێژەی دیدارەکەدا دوایین پەرەسەندنەکانی نێو پرۆسەی سیاسیی عێراق و هەرێمی کوردستان و گفتوگۆ و پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.