ڕۆژی سێشەممە 22ی تەمموزی 2025، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە کریستۆفەر سپێنسەر، بەڕێوەبەری گشتیی ڕێپێدراوی کۆمپانیای DNO و شاندی یاوەری کرد.
وێرای بەخێرهینانی شاندی میوان، لە دیدارەکەدا باس لە دوایین پێشھاتەکان و هێرشی درۆنی بۆ سەر سەر کێڵگەنەوتییەکان و کار و چالاکیی کێلگەنەوتییەکان و ئاستی بەرهەمێنان و گفتوگۆ و پەیوەندیەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدڕال کرا.