Kurdistan Regional Government
Representative in Australia
Krg Australia Logo
حکومەتی هەرێمی کوردستان
نوێنەرایەتی ئوسترالیا

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ وەزیری وزەی تورکیا کۆبووەوە

ئەمڕۆ شەممە 5/9 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری ئیستانبوڵ ، لەگەڵ ئەلپئەرسەلان بەیرەکتار وەزیری وزەی تورکیا کۆبووەوە. لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی تورکیا و هەرێمی کوردستان لە بواری وزە و سەرچاوە سروشتییەکان کرا. هەردوولا جەختیان لە بەهێزترکردنی هاریکاریی و هاوئاهەنگیی لە نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان لە بوارەکانی بازرگانی و […]

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ وەزیری بەرگریی تورکیا کۆبووەوە

ئەمڕۆ شەممە 5/9 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری ئیستانبوڵ، لەگەڵ یاشار گولەر وەزیری بەرگری تورکیا کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا ، دوایین گۆڕانکاریی و پێشهاتەکانی دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا.هەردوولا جەختیان لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە و کۆتاییهێنان بە گرژییەکانی ناوچەکە کردەوە.

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووەوە

ئەمڕۆ شەممە 5/9 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەی بۆ تورکیا، لە شاری ئیستانبوڵ، لەگەڵ هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەدا، بیروڕا لەبارەی دوایین گۆڕانکاریی و پێشهاتەکانی دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.لە بەشێکی دیکە گفتوگۆکاندا ، هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی فیدراڵ تاوتوێ […]

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبووەوە

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 5/9، لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەی بۆ تورکیا، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆشکی دۆڵمە باخچە لە شاری ئیستانبوڵ، لەگەڵ ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا کە وەزیرانی دەرەوە و وزە و بەرگری و بەرپرسی دەزگای هەواڵگريی تورکیا ئامادەی بوون، هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەهێزترکردنی پەیوەندی و هاوئاهەنگی لەنێوان […]

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی تورکیا دەکات

ئەمڕۆ شەممە 5/9، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان, بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە تورکیا. سەرۆکی حکومەت لەو سەردانەیدا، لە کۆشکی دۆڵمە باخچە لە شاری ئیستانبوڵ، لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ، هەروەها وەزیری دەرەوە هاکان فیدان و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە. لە کۆبوونەوەکاندا ، جیا لە گفتوگۆکردن لەبارەی پەرەپێدانی […]

سەرۆکی حکومەت و جێگری سەرۆک وەزیرانی بەلجیکا پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە تاوتوێ دەکەن

ئەمڕۆ پێنجشەممە 5/7، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ یان يامبۆن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری داراییی بەلجیکا، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و شانشينى بەلجیکا و دوایین گۆڕانکارییەکانی بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکەیان تاووتوێ کرد. سەرۆکی حکومەت سوپاسی پشتیوانیی بەلجیکا و وڵاتانی ئەوروپای کرد، بە تایبەتی لە هاوکاریکردنی هەرێمی کوردستان لە ڕووبەڕووبوونەوەی […]

سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی ئیمارات جەخت لە ئاشتی و سەقامگیریی ناوچەکە دەکەنەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 5/5، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا لەگەڵ شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات، گفتوگۆیان لەبارەی بەهێزترکردنی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی ئیمارات و دوایین پەرەسەندنەکانی بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە کرد. لە بەشێکی دیکەی پەیوەندییەکەدا، سەرۆکی حکومەت پشتیوانی خۆی بۆ دەوڵەتی ئیمارات دووپات کردەوە […]

سەرۆکی حکومەت و وەزیری دەرەوەی ئیمارات پەیوەندیی دوولایەنە و دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 5/4، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا لەگەڵ شێخ عەبدوڵلا بن زاید ئال نەهیان وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی ئیمارات، دۆخی گشتیی ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و دەولەتی ئیماراتیان تاوتوێ کرد. هەردوولا هێرشەکانی ئەم دواییەی سەر دەوڵەتی ئیماراتیان سەرکۆنە و شەرمەزار کرد و جەختیان لە گرنگیی پاراستنی ئاشتی و […]

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

بۆ کۆچی دوایی کەسایەتیی ناسراوی کوردستان و وەزیری پێشووتری دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان شێروان حەیدەری، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکار و دۆست و هاوڕێیانی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم. مامۆستا شێروان حەیدەری ، وەکوو یاساناس و کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر ، لە هەموو پۆست و ئەرکە جۆراجۆرەکانیدا، نموونەی دڵسۆزی و لێهاتوویی بووە و خزمەتێکی زۆری هەرێمی […]

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراوی فیدراڵ کۆبووەوە

ئەمڕۆ شەممە 5/2، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عەلی ئەلزەیدی، سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراوی حکومەتی فیدراڵ و شاندێکی چوارچێوەی هاوئاهەنگی کرد. لە کۆبوونەوەکەدا هەوڵ و گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی فیدراڵ تاوتوێ کرا. سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردەوە کە ئێمە پشتیوانیی پێکهێنانی حکومەتی نوێ دەبین لەپێناو چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی […]