پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی کرێکاران

لە ڕۆژی جیهانیی کرێکاراندا، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گشت کرێکارانی کوردستان و جیهان دەکەم و هیوای تەندروستی و ئاسوودەییان بۆ دەخوازم. ماندووبوون و ئەرک و کار و تێکۆشانی كرێكارانی كوردستان، لە پرۆسەی بنیاتنانەوە و ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی ئابووریی هەرێمی کوردستان زۆر بە بەرزی دەنرخێنم. لەم بۆنەیەدا، پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە پاراستنی مافەکانی کرێکاران و باشترکردنی […]
سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 4/29، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە فالح فەییاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کرد. لە دیدارەکەدا، دۆخی گشتی و دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کران. لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، بیروڕا لەبارەی هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی فیدراڵ ئاڵوگۆڕ کرا و جەخت لە گرنگیی پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزار کرا، کە […]
پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

بۆ کۆچی دوایی بیرمەند و نووسەری ناسراوی کورد فارووق ڕەفیق ، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکار و دۆست و هاوڕێیانی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم. خواى مهزن گيانی بە بەهەشت شاد بكات و ئارامى و دڵنهوايیش بە بنەماڵەکەی ببەخشێت.
سەرۆکی حکومەت لەگەڵ ژمارەیەک لە وەبەرهێنەرانی کوردستان کۆبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 4/28 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لەگەڵ ژمارەیەک لە وەبەرهێنەرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە. لە دەستپێکی کۆبوونەوەدا، سەرۆکی حکومەت کورتەیەکی دەربارەی گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە خستەڕوو. لە بارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی فیدراڵ ، سەرۆکی حکومەت ، هیوای خواست، کابینەی نوێ ببێتە مایەی هاتنەئارای سەردەمێکی […]
پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

بە داخەوە ئەمڕۆ لە ڕووداوێکی دڵتەزێنی هاتوچۆدا لە شاری کەرکووک، چەندین هاووڵاتی گیانیان لە دەستدا و بریندار بوون . پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری قوربانییان دەکەین و هاوخەمیانین و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ برینداران دەخوازین. وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەکانم ڕاسپاردووە کە هاوکاریی پێویستیی تەندروستی پێشکەشی برینداران بکەن. مەسرور بارزانیسەرۆکی حکومەتی […]
پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول و کەسایەتیی نیشتمانپەروەری دەڤەری سۆران حاجی کەریم سەرانەیی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم.خواى مهزن گيانی بە بەهەشت شاد بكات و ئارامى و دڵنهوايیش بە بنەماڵەکەی ببەخشێت.
پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی

بە بۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەريی کوردی و دەرچوونی یەکەم ژمارەی ڕۆژنامەی (کوردستان)، لەلایەن میر میقداد مەدحەت بەردخان، کە هاوکات ساڵیادی دامەزراندنی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستانە، پیرۆزبایی لە گشت ڕۆژنامەنووسانی کوردستان و ئەندامانی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان دەکەم و هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازم. حکومەتی هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە، پابەندە بە داکۆکیکردن لە ئازادیی کاری ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەوانی […]
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 4/20، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە عەدنان دەرجال سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق کرد. لە دیدارەکەدا دۆخی وەرزش لە عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا و جەخت لە پەرەپێدانی هاریکاری و هاوئاهەنگی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرال لە بواری وەرزش کرا. سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق ، ستایشی […]
پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

بە توندترین شێوە هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان شەرمەزار دەکەین کە هەرچەندە ئێمە بەشێکیش نەبووین لەو شەڕە، کەچی هێرشەکان لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردووشدا هەر بەردەوام بوون. سەرەڕای ئاگربەست و دانوستانەکان، کەچی بەهۆی هێرشەکانی ئەم چەند ڕۆژانە، پێنج کەس شەهیدبوون و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون، ئەمەش هەوڵێکە بۆ تێکدانی ئاگربەست و زیان گەیاندنی زیاتر بە ناوچەکەمان. […]
سەرۆکی حکومەت و وەزیری ناوخۆی ئەمەریکا پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 4/17، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ دۆگ بورگوم، وەزیری ناوخۆی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانیی وزەی کۆشکی سپی، گفتوگۆیان لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە لە بواری وزە و ڕۆڵی ئەرێنی کۆمپانیا ئەمەریکییەکان لە پاڵپشتیکردنی پیشەسازیی وزە کرد. هەروەها بیروڕایان لەبارەی دۆخی ئەمنی و ئابووری هەرێمی کوردستان […]