ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 9/17، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری دهۆک، پێشوازی لە موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی هاوپەیمانیی ئەساسی عێراقی و شاندێکی یاوەری کرد، کە لە ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێکهاتبوو.
لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی گشتیی عێراق تاوتوێ کرا و جەخت لە پێویستیی پەرەپێدانی هاریکاری و هاوئاهەنگی نێوان پارت و لایەنە سیاسییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور کرایەوە.