Kurdistan Regional Government
Representative in Australia
Krg Australia Logo
حکومەتی هەرێمی کوردستان
نوێنەرایەتی ئوسترالیا
دەستپێک ›هەواڵەکان

هەواڵەکان

گشت هەواڵەکان

govkrd-5118-1790759345
سەرۆکی حکومەت: ئامانجمان ئەوەیە بە هاوکاری کەرتی تایبەت دەرفەتی کار بۆ گەنجەکانمان بڕەخسێنین و گرنگی زیاتر بە کەرتی پیشەسازی بدەین
govkrd-5122-1790764745
سەرۆکی حکومەت: ئامانجمان ئەوەیە بە هاوکاریی کەرتی تایبەت دەرفەتی کار بۆ گەنجەکانمان بڕەخسێنین و گرنگیی زیاتر بە کەرتی پیشەسازی بدەین
govkrd-5120-1790762945
سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە نوێنەری ڕێکخراوی یونێسکۆ لە عێراق دەکات

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان​

لە دیدارەکەدا، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، بە ناوی شاندەکەوە، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمیی بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو عەبدولواحید بارزانی بە سەرۆکی حکومەت گەیاند.

هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی پاراستنی ئاسایش و ئارامیی و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان . هەروەها هاوبۆچوون بوون لەسەر پەرەپێدانیی زیاتری هاریکاری و هاوئاهەنگیی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکان بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگ و ئاڵنگارییە جۆراوجۆرەکان،بە تایبەتیی دۆخی ئەمنی و ئابووری ئێستای عێراق.هەردوولا جەختیان لە گرنگیی پشتیوانیکردنی حکومەتی فیدراڵ و سەرۆک وەزیران عەلی زەیدی کردەوە بۆ باشترکردنی دۆخی دارایی و خزمەتکردنی گشت هاووڵاتی و پێکهاتەکان بێ جیاوازی و چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ هەرێمی کورستان لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستووری هەرێم.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی ئامادەکارییەکانی گەڵاڵەکردنی ڕەشنووسی پرۆژەیاسای بودجەی فیدڕاڵ بۆ ساڵی 2027 کرا . لەمبارەیەوە، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، دڵنیاییدا کە بودجەکە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە ئامادە دەکرێت و مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و گشت پێکهاتەکان پارێزراو دەبێت.