پاشنیوەڕۆی ئهمڕۆ پێنجشەممە 9/10، مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازى لە شاندێکی سەربازيی بەریتانی بە سەرۆکایەتيی جێگری ئادمیراڵ ئیدوارد ئاڵگرن، ڕاوێژكارى باڵای بهرگريى بهريتانى بۆ کاروباری ڕۆژههڵاتى ناوهڕاست و باكوورى ئەفریقا کرد.
لە کۆبوونەوەدا کە کونسولی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی دۆخی ئەمنیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچە ئاڵوگۆڕ کرا.
هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی مێژوویی و هاوئاهەنگی و هاریکاریی ئەمنی لەنێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا.
سەرۆکی حکومەت سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتگیری و هاریکاریی شانشینی یەکگرتوو و هێزەکانی هاوپەیمانان دووپات کردەوە.
پێویستیی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت و چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.