ئەمڕۆ یەکشەممە 9/27، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئاکسل ڤایش، باڵیۆزی نوێی ئۆستریا (نەمسا) لە عێراق کرد.
سەرۆکی حکومەت وێڕای پیرۆزبایی بۆ دەستبەکاربوونی، هەموو پشتیوانییەکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ باڵیۆز دەربڕی و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست.
سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە پەیوەندیی و دۆستایەتی لە مێژینەی نێوان کوردستان و ئۆستریا کرد . باڵیۆزی ئۆستریا سوپاسی پشتیوانیی سەرۆکی حکومەتی کرد و خواستی وڵاتەکەی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکان نیشاندا.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی بارودۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا .