Kurdistan Regional Government
Representative in Australia
Krg Australia Logo
حکومەتی هەرێمی کوردستان
نوێنەرایەتی ئوسترالیا
دەستپێک ›هەواڵەکان

هەواڵەکان

گشت هەواڵەکان

govkrd-5118-1790759345
سەرۆکی حکومەت: ئامانجمان ئەوەیە بە هاوکاری کەرتی تایبەت دەرفەتی کار بۆ گەنجەکانمان بڕەخسێنین و گرنگی زیاتر بە کەرتی پیشەسازی بدەین
govkrd-5122-1790764745
سەرۆکی حکومەت: ئامانجمان ئەوەیە بە هاوکاریی کەرتی تایبەت دەرفەتی کار بۆ گەنجەکانمان بڕەخسێنین و گرنگیی زیاتر بە کەرتی پیشەسازی بدەین
govkrd-5120-1790762945
سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە نوێنەری ڕێکخراوی یونێسکۆ لە عێراق دەکات

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان​

ئەمڕۆ دووشەممە 9/14، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە باڵیۆز ستیڤ فەیگن، هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، بیروڕا لەبارەی بەهێزترکردنی پەیوەندیی دۆستانە و تایبەتی و هاوبەشی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا و دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.

هەردوولا هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستانیان سەرکۆنە و شەرمەزار کرد و جەختیان لە گرنگیی پاراستنی ئارامیی و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان کردەوە.هەروەها هاوڕابوون لەسەر گرنگیی زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان و پەرەپێدانی هاریکاریی و هاوئاهەنگیی لە نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لە پێناو باشترکردنی دۆخی دارایی و زیادکردنی داهاتی گشتیی عێراق لە چوارچێوەی برەودان بە جموجۆڵی بازرگانیی و پاراستنی مافە دەستووریی و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان .

هەردوولا جەختیان لە پێویستی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردەوە.