Kurdistan Regional Government
Representative in Australia
Krg Australia Logo
حکومەتی هەرێمی کوردستان
نوێنەرایەتی ئوسترالیا
دەستپێک ›هەواڵەکان

هەواڵەکان

گشت هەواڵەکان

govkrd-5118-1790759345
سەرۆکی حکومەت: ئامانجمان ئەوەیە بە هاوکاری کەرتی تایبەت دەرفەتی کار بۆ گەنجەکانمان بڕەخسێنین و گرنگی زیاتر بە کەرتی پیشەسازی بدەین
govkrd-5122-1790764745
سەرۆکی حکومەت: ئامانجمان ئەوەیە بە هاوکاریی کەرتی تایبەت دەرفەتی کار بۆ گەنجەکانمان بڕەخسێنین و گرنگیی زیاتر بە کەرتی پیشەسازی بدەین
govkrd-5120-1790762945
سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە نوێنەری ڕێکخراوی یونێسکۆ لە عێراق دەکات

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان​

ئەمڕۆ یەکشەممە 9/13، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە هۆڵی ڤێر کونسوڵی گشتیی نوێی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کرد.

سەرۆکی حکومەت، وێڕای پیرۆزیایی بە بۆنەی دەستبەکاربوونی، هەموو پشتیوانییەکی بۆ دووپات کردەوە و جەختی لە گرنگیی بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەریتانیا کردەوە.

کونسوڵی گشتیی بەریتانیا، خۆشحاڵی خۆی بە دەستبەکاربوونی لە هەرێمی کوردستان نیشاندا و خواستی وڵاتەکەی بۆ بەرەوپێشبردنی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دووپات کردەوە. لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا ، چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گشت کەرتەکاندا تاوتوێ کرا. کونسوڵی گشتیی بەریتانیا ، پیرۆزبایی یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە و سەرکەوتنی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگەی لە سەرۆکی حکومەت کرد.