Kurdistan Regional Government
Representative in Australia
Krg Australia Logo
حکومەتی هەرێمی کوردستان
نوێنەرایەتی ئوسترالیا
دەستپێک ›هەواڵەکان

هەواڵەکان

گشت هەواڵەکان

govkrd-5118-1790759345
سەرۆکی حکومەت: ئامانجمان ئەوەیە بە هاوکاری کەرتی تایبەت دەرفەتی کار بۆ گەنجەکانمان بڕەخسێنین و گرنگی زیاتر بە کەرتی پیشەسازی بدەین
govkrd-5122-1790764745
سەرۆکی حکومەت: ئامانجمان ئەوەیە بە هاوکاریی کەرتی تایبەت دەرفەتی کار بۆ گەنجەکانمان بڕەخسێنین و گرنگیی زیاتر بە کەرتی پیشەسازی بدەین
govkrd-5120-1790762945
سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە نوێنەری ڕێکخراوی یونێسکۆ لە عێراق دەکات

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان​

ڕۆژنامەی فاینانشەڵ تایمزی بەریتانی ئەمڕۆ یەکشەممە 9/27، ڕاپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە کە چەند لێدوانێکی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لەخۆ گرتووە. بە داخەوە نووسەری ڕاپۆرتەکە، دەقی لێدوانەکانی سەرۆکی حکومەتی وەکوو خۆی بڵاونەکردووەتەوە، بەڵکوو زیاتر بۆچوون و لێکدانەوەکانی خۆیەتی، نەک دەقی قسەکانی سەرۆکی حکومەت.

ئەمەش دەقی گرنگترین لێدوانەکانی سەرۆکی حکومەتە بۆ ڕۆژنامەکە:

* کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانان لە عێراق لە کاتێکی هەستیاردایە.

* هەرێمی كوردستان زیاتر لە هەزار جار ڕووبەڕووی هێرشی موشەکی و درۆنی بووەتە.

* بەجێهێشتنی هەرێمی کوردستان بەبێ دابینکردنی هیچ سیستەمێکی بەرگری، مایەی نیگەرانییە.

* بەردەوامبوونی ناسەقامگیریی دۆخی ئاسایشی عێراق، هەڕەشەیە بۆ سەر سیستەمی فیدراڵی.

* ئێمە دۆست و هاوپەیمانی ئەمەریکاین، بەڵام لە هەمانکاتدا دەمانەوێ پەیوەندیی باشیشمان لەگەڵ هەموو دراوسێکانمان لە نێویشیاندا ئێران هەبێت.

* پەیوەندی و گفتوگۆی بەردەواممان لەگەڵ بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەیە و هەمیشە دووپاتمان کردووەتەوە کە هەرێمی کوردستان هەرگیز بەشێک نییە لە شەڕ و ململانێ و مایەی هەڕەشە نییە بۆ هیچ لایەک.

* هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی ساڵانێکی زۆرە لە عێراق و هەرێمی کوردستانن کە بۆ سەردەمی ڕژێمی پێشووی سەددام حوسێن دەگەڕێتەوە.

* پشتیوانیی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ عەلی زەیدی دەکەین لە ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و داماڵینی چەکی میلیشیاکان و چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور.

* ئامادەین بۆ هەموو هاوکارییەکی حکومەتی فیدراڵ لەپێناو زیادکردنی داهاتی گشتی و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگ و ئاڵنگارییە جۆراوجۆرەکان.

* هەوڵ و گفتۆگۆکانی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامن.

نووسینگەی ڕاگەیاندنیسەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان