پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵیادی جێنۆسایدی بارزانییەکان

ئەمڕۆ چل و سێ ساڵ بەسەر یەکێک لە دڕندانەترین تاوانەکانی ڕژێمی پێشووی عێراق تێدەپەڕێت کە کۆمەڵکوژی و جێنۆسایدکردنی هەزاران مرۆڤی بێتاوانی بارزانییە. لەم یادە خەمناکەدا، بە ڕێز و شکۆوە یادی بارزانییە ئەنفالکراوەکان و گشت شەهید و ئەنفالکراوەکانی کوردستان لە گەرمیان و بادینان و بالیسان و شێخ وەسانان و کوردی فەیلی و شنگال دەکەینەوە. پێزانینی زۆرمان […]
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی حزبی تەقەدوم کرد

ئەمڕۆ پێنجشەممە 7/30، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، پێشوازی لە محەممەد ئەلحەلبووسی، سەرۆکی حزبی تەقەدوم و شاندێکی یاوەری کرد. هەردوولا جەختیان لە پێویستیی پەرەپێدانی پەیوەندی و هاریکاری و هاوئاهەنگیی هێز و لایەنە سیاسییەکانی عێراق بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کێشە و ئاستەنگ و ئاڵنگارییە جۆراوجۆرەکان كرد. هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی […]
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 7/30، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئالبرێشت فون ڤیتکە، کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان کرد، بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکە دیپلوماتییەکەی. لە دیدارەکەدا، سەرۆکی حکومەت، سوپاسی کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیای کرد بۆ کارکردنی لەپێناو پێشخستنی زیاتری پەیوەندییەکانی ئەڵمانیا و هەرێمی کوردستان. هیوای سەرکەوتنیشی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست. چاکسازییەکانی حکومەت لە […]
سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە وەزیری پەروەردە و خوێندنی سووریا دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 7/29، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە محەممەد عەبدولرەحمان تورکۆ، وەزیری پەروەردە و خوێندنی سووریا کرد. لە دیدارەکەدا هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و سووریا لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا بەتایبەتی پەروەردە و خوێندندا کردەوە. وەزیری پەروەردە و خوێندنی سووریا، سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ میوانداریکردنی سەدان هەزاری پەنابەری […]
سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی کۆریا دەکات

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 7/27، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئیوون گیوو شیم، کونسوڵی گشتیی نوێی کۆماری کۆریای باشوور لە هەرێمی کوردستان کرد. سەرۆکی حکومەت پیرۆزباییی دەستبەکاربوونی لە کونسوڵی گشتیی نوێی کۆریا کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست. هەروەها پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لەپێناو سەرخستنی ئەرکەکەی دەربڕی. کونسوڵی گشتیی نوێی کۆریا، […]
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 7/27، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە یان برێم، کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان کرد بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکە دیپلوماتییەکەی. لە دیدارەکەدا، سەرۆکی حکومەت، سوپاسی کونسوڵی گشتیی فەرەنسای کرد بۆ ڕۆڵ و کارکردنی لەپێناو بەهێزکردنی پەیوەندی و دۆستايهتی نێوان فەرەنسا و هەرێمی کوردستان. هیوای سەرکەوتنیشی لە ئەرک و بەرپرسیارەتیی داهاتوویدا […]
سەرۆکی حکومەت سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە چارەسەرکردنی کێشەی کەمیی سووتەمەنی دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 7/27، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە چارەسەرکردنی کێشەی کەمیی بەنزین و سووتەمەنی کرد. لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی حکومەت، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی ڕاسپارد کە لە زووترین کاتدا، چارەسەری ئەم بابەتە بکەن بە جۆرێک کە بەرژەوەندیی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان لەبەرچاو بگیرێت. یەکەم؛ نرخی بەنزینی نۆرمالی […]
سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی هەرێمی کوردستان دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە 7/26، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی هەرێمی کوردستان کرد. لە دیدارەکەدا، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی، کورتەیەکی دەربارەی کار و چالاکییەکانی دەستەکەیان لە ماوەی ڕابردوودا خستەڕوو. لەمبارەیەوە جەخت لە گرنگیی بەهێزترکردنی هاوئاهەنگی و هاریکاری نێوان دەزگا پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و نەهێشتنی بەهەدەردانی سامانی گشتی […]
سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە 7/26 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان کرد. لە دیدارەکەدا، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی، کورتەیەکی دەربارەی کار و چالاکییەکانی دەستەکەیان لە ماوەی ڕابردوودا خستەڕوو . لەمبارەیەوە جەخت لە گرنگیی بەهێزترکردنی هاوئاهەنگیی و هاریکاری نێوان دەزگا پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و نەهێشتنی بەهەدەردانی […]
سهرۆكی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازى له كونسوڵی گشتیی چین دەکات

پاشنیوەڕۆی ئهمڕۆ سێشەممە 7/21، مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازى له لیو جون، كونسوڵى گشتيى کۆماری میللیی چین لە هەرێمی کوردستان کرد. لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و شەڕ و گرژییەکانی ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا و جەخت لە گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و ئاشتی و ئارامیی عێراق و ناوچەکە کرایەوە. […]