ڕۆژی دووشەممە ١٩ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە شاندێکی یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان کرد کە پێکهاتبوو لە کاپتن سەلاحەدین سیامەند، سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان و جێگری سەرۆک و سکرتێر و ئەندامانی یەکێتییەکە.
لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی وەرزش بە گشتی و تۆپی پێ بە تایبەت لە کوردستان ئاڵوگۆڕکرا و گوێ لە کێشە و گرفتەکانی ئێستای یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان گیرا و هەنگاوەکان بۆ دەستپێکردنەوەی خولە جیاوازەکان لە هەرێمی کوردستان بیروڕایان لەبارەوە ئاڵوگۆر کرا.
لای خۆیەوە سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران بە گرنگییەوە لە ڕۆل و بایەخی یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان و وەرزش بە گشتی لە هەرێمی کوردستانی ڕوانی و بەردەوامبوون و بایەخدان بۆ بەرەوپێشبردنی زیاتری سێکتەری وەرزش و تۆپی پێ لە هەرێمی کوردستان بە پێویست زانرا.