ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٧، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە هۆڵی ڤێیر، کونسولی گشتیی نوێی بەریتانیا لە هەولێر کرد.
لە دیدارەکەدا سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران وێڕای بەخێرهێنانی شاندی میوان، پیرۆزباییی دەستبەکاربوونی لە کونسولی نوێی بەریتانیا بۆ ئەرکە نوێیەکەی کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.
هەر لە دیدارەکەدا دوایین پەرەسەندنەکانی ناوچەکە و گفتوگۆ و پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان بیروڕایان لەبارەوە ئاڵوگۆڕ کرا.
جەخت لە هەماهەنگی و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو حکومەتی بەریتانیا و هەرێمی کوردستان و کارکردنی پێکەوەیی کرایەوە.
هەر لە دیدارەکەدا کونسولی نوێی بەریتانیا پشتیوانیی خۆی و حکومەتی وڵاتەکەی بۆ حکومەتی هەرێم دووپات کردەوە.