Kurdistan Regional Government
Representative in Australia
Krg Australia Logo
حکومەتی هەرێمی کوردستان
نوێنەرایەتی ئوسترالیا
دەستپێک ›هەواڵەکان

هەواڵەکان

گشت هەواڵەکان

govkrd-4989-1785481743
پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان  بۆ ساڵیادی جێنۆسایدی بارزانییەکان
govkrd-4987-1785411543
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی حزبی تەقەدوم کرد
govkrd-4985-1785400744
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا دەکات

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان​

ئەمڕۆ دووشەممە 7/27، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە چارەسەرکردنی کێشەی کەمیی بەنزین و سووتەمەنی کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی حکومەت، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی ڕاسپارد کە لە زووترین کاتدا، چارەسەری ئەم بابەتە بکەن بە جۆرێک کە بەرژەوەندیی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان لەبەرچاو بگیرێت.

یەکەم؛ نرخی بەنزینی نۆرمالی پاڵپشتیکراو لەلایەن حکومەتەوە، بە هەمان نرخی ئێستا بەردەوام دەبێت و لەسەر ئەو بەنزینخانانە دابەش بکرێت کە پابەندن بە ڕێنماییەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنی نرخ و جۆریی بەنزین.

دووەم ؛ پێداچوونەوە بە نرخی بەنزینی جۆری (سوپەر و محەسەن) بکرێت كه گونجاو بێت لەگەڵ بازاڕی هەرێم و ڕێگریش بکرێت له قازانجى ناڕەوا.هەروەها ئاسانکاریش بکرێت بۆ هێنانی ئەو ماددە کیمیاییانەی کە بۆ دروستکردنی ئەو دوو جۆرە بەنزینە بەکار دەهێنرێن.

سێیەم ؛ داوا لە حکومەتی فیدراڵ دەکەین کە ڕێژەی پێویستی نەوتی خاو بۆ هەرێمی کوردستان کە ئێستا 50 هەزار بەرمیلە ، زیاد بکات بۆ 126.7 هەزار بەرمیل بە پێی ڕێژەی %12.67ی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان کە ئێستا لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە دیاریکراوە.

چوارەم: ڕێگریی لە قۆرخکاریی لە بواری سووتەمەنی و بە تایبەتی بەنزین بکرێت.