ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی تەمموزی ٢٠٢٦، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە یان برێم، کونسولی گشتیی فەرەنسا لە هەولێر و شاندی یاوەری کرد.
وێڕای جەختکردنەوە لە بەردەوامیی پەیوەندی نێوان فەرەنسا و هەرێمی کوردستان، لە دوادیداری ماڵاواییی کونسولی گشتیی فەرەنسا لە ئەرکەکەیدا، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران سوپاسی ناوبراوی کرد کە لە ڕابردوودا کار و ئەرکەکانی خۆی دڵسۆزانە بەڕێوە بردووە. هەروەها هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی داهاتووی بۆ خواست.