Kurdistan Regional Government
Representative in Australia
Krg Australia Logo
حکومەتی هەرێمی کوردستان
نوێنەرایەتی ئوسترالیا
دەستپێک ›هەواڵەکان

هەواڵەکان

گشت هەواڵەکان

govkrd-4989-1785481743
پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان  بۆ ساڵیادی جێنۆسایدی بارزانییەکان
govkrd-4987-1785411543
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی حزبی تەقەدوم کرد
govkrd-4985-1785400744
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا دەکات

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان​

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 5/24 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە بەغدا ، لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق ئەیاد عەللاوی کۆبووەوە.لە دیدارەکەدا ، ئەیاد عەللاوی ئاماژەی بەوە دا کە گەلی کوردستان خەبات و تێکۆشانێکی زۆری کردووە و قوربانییەکی زۆری داوە و رۆڵێکی دیاری لە رزگارکردنی عێراق لە دیکتاتۆری و هێنانە ئارای سیستەمی نوێی عێراقدا گێڕاوە، ستایشی ڕۆڵ و پێگەی مێژوویی سەرۆک بارزانیشی وەک ڕێبەرێکی نیشتمانیی مەزن و کاریگەر لە مێژووی سیاسیی کوردستان و عێراق و ناوچەکەدا کرد. سەرۆکی حکومەت پێزانینی خۆی بۆ هەڵوێستی دۆستانە و پشتگیریی بەردەوامیی ئەیاد عەللاوی وەکوو کەسایەتییەکی نیشتمانیی دیاری عێراق لە دۆزی ڕەوای گەلی کوردستان دەربڕی.