Kurdistan Regional Government
Representative in Australia
Krg Australia Logo
حکومەتی هەرێمی کوردستان
نوێنەرایەتی ئوسترالیا
دەستپێک › چالاکی ئوسترالیا

چالاكي ئوستراليا

گشت هەواڵەکان

govkrd-4983-1785343143
ئەنجومەنی وەزیران جەخت لە مافی دەستووریی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە بۆ وەرگرتنی بەشی خۆی لە نەوتی تەرخانکراو بۆ بەکارهێنانی ناوخۆ لەسەر ئاستی عێراق بە گوێرەی ژمارەی دانیشتووان
govkrd-4969-1784740143
ئەنجومەنی وەزیران وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی ڕاسپارد هەموو ڕێکار و هەنگاوێکی پێویست بگرنەبەر بۆ ڕووبەڕووبونەوەی کێشەی کەمی بەنزین و بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی
govkrd-4961-1784464745
سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە کونسولی گشتیی فەرەنسا لە هەولێر دەکات

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان​

ئەو بڕە نەوتەی ئێستا ئامادەیە بۆ هەناردەكردن، ڕادەستی کۆمپانیای (سۆمۆ) دەکرێت بەمەبەستی هەناردەکردنی لە ڕێگای بەندەری جەیهانەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 30ی تەممووزی 2025، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوە، تاوتوێکردنی دوا هەنگاوەکانی خەرجکردنی مووچەی مانگی حوزەیران و تەمموزی 2025 بوو لەبەر ڕۆشنایی بڕیاری هاوبەشی هەردوو ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان و بە دواداچوونی کاری لیژنە هاوبەشەکانی وەزارەتی دارایی و دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان بە پێی دوا بڕیاری هەردوو ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵ و هەرێم .سەرەتا ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی وئابووری، ڕاپۆرتێکی لەسەر پۆلێنكردنی داهاتە گشتیيەکان لە هەرێمی کوردستان و دەستنیشانکردنی جۆری داهات و سەرچاوەکەی و بنەمای یاسایی وەرگرتنی خستەڕوو، کە مانگانە بە شێوازێکی ڕوون و شەفافانە، لە چوارچێوەی تەرازووی پێداچوونەوە، پێشکەشی وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ کراوە و بە بەردەوامیش لەلایەن تیمی هاوبەشی هەردوو دیوانی چاودێری داراییشی وردبینی بۆ کراوە.

وەزیری دارایی و ئابووری ئاماژەی بەوە دا کە نوێنەرەکانی هەرێمی کوردستان لە لیژنەی هاوبەشی هەردوولا بۆ پۆلێنکردنی داهاتە نانەوتییەکان و دەستنیشانکردنی بەشی گەنجینەی فیدڕاڵیی لەم داهاتانە، هاوکار بوون لە سەرخستنی کاری لیژنەکە و پشتبەست بە دەستوور و یاسای بەڕێوەبردنی دارایی فیدڕاڵی و یاسای بودجەی سێ ساڵە، بە وردیی پێشنیاری هەرێمیان لەم بارەیەوە ئامادە کردووە.

وەزیری دارایی و ئابووری، ڕوونیکردەوە کە لیستی مووچە و تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی حوزەیران، ڕەوانەی وەزارەتی دارایی فيدراڵ کراوە و ئەرکی وەزارەتی دارایی عێراقە کە لە بەرامبەردا، مووچەی مانگی حوزەیرانی مووچەخۆرانی هەرێم خەرج بکات.

ئەنجومەنی وەزیران، دەستخۆشی لە وەزارەتی دارایی و ئابووری و تيمی دیوانی چاودێری دارایی و دانوستان لەگەڵ بەغدا کرد بۆ ئەم ڕاپۆرتە شیکارییە سەبارەت بە داهاتە نانەوتییەکانی هەرێم و هەوڵ و کارکردنیان لەم بارەیەوە. هەروەها ئەنجومەنی وەزیران ئەو تێڕوانینەی وەزارەتی پەسەندکرد سەبارەت بە پۆلێنکردنی داهاتەکان لە چوارچێوەی ئەو دەقە دەستووریی و یاساییانەی لە کۆبونەوەکەدا خرانەڕوو. نوێنەرانی هەرێمی کوردستانيشی لە لیژنە هاوبەشەکە لەگەل حکومەتی فیدڕاڵ ڕاسپارد کە گفتوگۆی ئەم تێڕوانینە لەگەڵ هاوتاکانیان لە لیژنەکە بکەن، تا وەکوو لە نزیکترین دەرفەتدا، دۆسیەی داهاتی نانەوتی یەکلایی ببێتەوە بە گوێرەی ئەو ڕێکارە هاوبەشەی لە بڕیاری هەردوو ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم و فیدڕاڵدا هاتووە.

پاشان کەمال محەمەد ساڵح وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت، بابەتی دەستپێکردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی کوردستانی لە بەر ڕۆشنایی دوا بڕیاری هاوبەشی ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵ و هەرێم خستەڕوو.

لە دوای گفتوگۆ، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا کە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرپرسیارێتی قەرەبووکردنەوەی کۆمپانیای نەوتی بەرهەمهێنەری ئەو بڕە نەوتە دەگرێتە ئەستۆ کە بە گوێرەی بڕیاری هاوبەشی ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵ و هەرێم بۆ مەبەستەکانی بەکارهێنانی ناوخۆ لە هەرێم، تەرخان کراوە.ئەو بڕە نەوتەی ئێستا ئامادەیە بۆ هەناردە و لە لایەن کۆمپانیا بیانییەکان بەرهەم دەهێنرێت، ڕادەستی کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ) دەکرێت بەمەبەستی هەناردەکردنی لە ڕێگای بەندەری جەیهانەوە،

ئەنجومەنی وەزیران دووپاتی کردەوە، کە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لەسەر پابەندبوون بە لەیەکتێگەیشتنی هاوبەشی نێوان هەردوولا و هەر لەم چوارچێوەیەش، دەبێت حکومەتی فیدڕاڵ مووچەی مانگی حوزەیران و دواتریش مانگی تەمموز خەرج بکات هاوشێوەی مووچەخۆرانی ناوچەکانی دیکەی عێراق ، چونکە هەرێم پابەندە بە جێبەجێکردنی ئەوەی لەسەری بووە لە بارەی دۆسیەی نەوت و داهاتی نا نەوتی و حکومەتی هەرێم پیشتیوانی سەرخستنی لەیەکگەیشتنی هاوبەشی نێوان هەردوولایە کە پێشتر لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی هەردوولا پەسەند کراوە.