ڕۆژی یەکشەممە 3ـی ئابی 2025، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە سنچۆل لیم، کونسوڵی گشتیی کۆماری کۆریای باشوور لە هەولێر کرد.
لە دیدارەکەدا باس لە هەماهەنگی و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆریای باشوور کرا و بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی فیدڕال و حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاڵوگۆڕ کران.