ڕۆژی دووشەممە ١ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە ئەرمان تۆپچو، کونسوڵی گشتی تورکیا لە هەولێر کرد.
لە دیدارەکەدا باس لە هەماهەنگی و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی تورکیا کرا.
لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی ناوچەکە و عێراق و هەرێمی کوردستان و دوایین گفتوگۆ و پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی فیدڕال و حکومەتی هەرێم تاووتوێ کران.