Kurdistan Regional Government
Representative in Australia
Krg Australia Logo
حکومەتی هەرێمی کوردستان
نوێنەرایەتی ئوسترالیا
دەستپێک › چالاکی ئوسترالیا

چالاكي ئوستراليا

گشت هەواڵەکان

govkrd-5284-1795601344
ئەنجومەنی وەزیران دووپاتی دەکاتەوە کە هەرێمی کوردستان پابەندە بە جێبەجێکردنی هەموو ئەرکە دەستوورییەکانی خۆی لە هەمانکاتدا داوای جێبەجێکردنی هەموو مافە دەستوورییەکانی خۆشی دەکات
govkrd-5278-1795378145
ڕوونکردنەوەیەک لە سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانەوە
govkrd-5242-1794393545
ئەنجومەنی وەزیران پشتیوانی لە بانگەوازی سەرۆک بارزانی دەکات و داوا لە تیمی وەزاریی یەکێتی دەکات بگەڕێنەوە بۆ کارەکانیان لە حکومەت

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان​

ئەمڕۆ دووشەممە 14ی ئەیلوولی 2026 لە چوارچێوەی بەشداریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئامادەکارییەکان بۆ گەڵاڵەکردنی ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی فیدڕاڵیی عێراق بۆ ساڵی دارایی 2027، شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی مەکتەبی سیاسیی یەکگرتوویان لە شاری هەولێر کرد و لەلایەن ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی یەکگرتوو و پەرلەمانتارانی یەکگرتوو پێشوازییان لێ کرا و دواتر شاندەکە کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە هەردوو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پەرلەمانی کوردستان ئەنجام دا.

لە کۆبوونەوەکەدا، شاندی دانوستانکار ئەنجامی کۆبوونەوە و پێشنیار و گفتوگۆکانی ئەم دواییەی خۆی لە بەغدا لەگەڵ وەزارەتەکانی دارایی، پلاندانان و نەوتی فیدڕاڵ خستە ڕوو، هەروەها تێڕوانین و پێشنیارە سەرەکییەکانی حکومەتی هەرێم سەبارەت بە بودجەی ساڵی ٢٠٢٧ تاوتوێ کران.

لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر جێگیرکردنی ماف و شایستە دەستووری و داراییەکانی هەرێمی کوردستان کرایەوە و دوورخستنەوەی پرسی مووچە لە ناکۆکییە دارایی و سیاسییەکان و هەڵوێستێکی یەکگرتوو بۆ پاراستنی ماف و شایستە داراییەکان و هەروەها جەخت لە هەماهەنگیی بەردەوام لە کاتی ئامادەکردن و پەسەندکردنی پرۆژەیاسای بودجەدا هەروەها هەماهەنگیی بەردەوام لەگەڵ تەواوی فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە بەغدا بێ جیاوازی کرایەوە.