Kurdistan Regional Government
Representative in Australia
Krg Australia Logo
حکومەتی هەرێمی کوردستان
نوێنەرایەتی ئوسترالیا
دەستپێک › چالاکی ئوسترالیا

چالاكي ئوستراليا

گشت هەواڵەکان

govkrd-5284-1795601344
ئەنجومەنی وەزیران دووپاتی دەکاتەوە کە هەرێمی کوردستان پابەندە بە جێبەجێکردنی هەموو ئەرکە دەستوورییەکانی خۆی لە هەمانکاتدا داوای جێبەجێکردنی هەموو مافە دەستوورییەکانی خۆشی دەکات
govkrd-5278-1795378145
ڕوونکردنەوەیەک لە سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانەوە
govkrd-5242-1794393545
ئەنجومەنی وەزیران پشتیوانی لە بانگەوازی سەرۆک بارزانی دەکات و داوا لە تیمی وەزاریی یەکێتی دەکات بگەڕێنەوە بۆ کارەکانیان لە حکومەت

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان​

ڕۆژی دووشەممە ١٩ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە شاندێکی یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان کرد کە پێکهاتبوو لە کاپتن سەلاحەدین سیامەند، سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان و جێگری سەرۆک و سکرتێر و ئەندامانی یەکێتییەکە.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی وەرزش بە گشتی و تۆپی پێ بە تایبەت لە کوردستان ئاڵوگۆڕکرا و گوێ لە کێشە و گرفتەکانی ئێستای یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان گیرا و هەنگاوەکان بۆ دەستپێکردنەوەی خولە جیاوازەکان لە هەرێمی کوردستان بیروڕایان لەبارەوە ئاڵوگۆر کرا.

لای خۆیەوە سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران بە گرنگییەوە لە ڕۆل و بایەخی یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان و وەرزش بە گشتی لە هەرێمی کوردستانی ڕوانی و بەردەوامبوون و بایەخدان بۆ بەرەوپێشبردنی زیاتری سێکتەری وەرزش و تۆپی پێ لە هەرێمی کوردستان بە پێویست زانرا.