ڕۆژی سێشەممە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە هەر دوو شاندی ئەنجومەنی بازرگانیی ئەمەریکی (کوردستان) و (سووریا) کرد.
لە دیدارەکەدا جەخت لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی حکومەتی هەرێم و ئەمەریکا و شاندەکان کرایەوە، بە تایبەت لە بەشدارییە ئابوورییەکانیان لە بووژانەوە و وەبەرهێناندا.
لە دیدارەکەدا گرنگیپێدان و پاڵپشتیی حکومەتی هەرێم بە کۆمپانیا وەبەرهێنەرەکان دووپات کرایەوە و بەشداری و هەماهەنگیی شاندی ئەنجومەنی بازرگانیی ئەمەریکی – سووریا بە گرنگ زانرا.
بارودۆخی عێراق و ناوچەکە و ئالنگارییەکانی بەردەم عێراق و پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکانی نێوان هەرێم و ئەمەریکا و پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق و پرسی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوون.