ڕۆژی دووشەممە، ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە ئیمانوێڵ مینیو، کونسولی گشتیی نوێی فەرەنسا لە هەولێر کرد.
لە دیدارەکەدا وێرای بەخێرهێنانی شاندی میوان، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران هیوای سەرکەوتنی لەو ئەرکە نوێیەدا بۆ خواست.
هەر لە دیدارەکەدا دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی و عێراق و ناوچەکە و پەیوەندی و گفتوگۆکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عیراق تاووتوێ کران.
هەروەها جەخت لە پەیوەندیی دۆستانەی نێوان فەرەنسا و هەرێمی کوردستان و هەماهەنگی نێوان هەردوولا کرایەوە.