ڕۆژی سێشەممە ١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٦، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە شتێفان وێندت، بەرپرسی نوسینگەی پەیوەندییەکانی یەکێتیی ئەورووپا لە هەولێر کرد.
لە دیدارەکەدا سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران وێرای بەخێرهێنانی ناوبراو، پیرۆزباییی دەستبەکاربوونی لە ئەرکە نوێیەکەیدا لێ کرد و هیوای سەرکەوتنی لە کارەکانی بۆ خواست.
هەر لە دیدارەکەدا پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتیی ئەورووپا و هەرێمی کوردستان جەختی لێ کرایەوە و ڕۆڵ و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا لە ڕابردوودا بەرز نرخێندرا.
لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا، باس لە کار و پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بوارە جیاجیاکان و پێشختسنی کەرتە جیاوازەکان لەناو کایەکانی حکومەتدا کرا. هەروەها بیروڕا لەبارەی بارودۆخی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق ئاڵوگۆڕ کرا.