ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە دەیڤد تافوری، سەرۆکی ئەنجومەنی بازرگانيی ئەمریکی کوردستان و شاندی یاوەری کرد.
لە دیدارەکەدا جەخت لە بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقوڵییەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و ئەمهریکا و بەشدارییە ئابوورییەکان کرا.
لە دیدارەکەدا دۆخی ناوچەکە و عێراق و تەواوبوونی پرۆسەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە هەرێمی کوردستان بەسەرکەوتوويی و پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم و پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکانی نێوان هەرێم و ئەمهریکا تاووتوێ کران و ڕۆڵی ئەنجومەنەکە لە چارەسەری گرفتی کۆمپانیا نەوتییەکان و پاڵپشتيی حکومەتی هەرێم بەرز نرخێنرا.