ئەمرۆ دووشەممە 5/18، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە يوسف مەککی کەناوی پارێزگاری نەجەف و شاندێکی یاوەری کرد.
لە دیدارەکەدا، سەرۆکی حکومەت ئامادەیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ پەرەپێدانی هاریکاریی و هاوئاهەنگی لەنێوان هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی عێراق ، بە تایبەتی نەجەف لە بوارە جۆراجۆرەکاندا دەربڕی.
پارێزگاری نەجەف، ئاماژەی بە ئامانجی سەردانەکەیان بۆ پایتەختی هەرێمی کوردستان دا کە بە مەبەستی پێشخستنی پەیوەندیی دوولایەنە و سوودوەرگرتنە لە چاکسازیی و ئەزموونی سەرکەوتووی حکومەتی هەرێم لە کەرتە جیاوازەکان و بە تایبەتی بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان .