Kurdistan Regional Government
Representative in Australia
Krg Australia Logo
حکومەتی هەرێمی کوردستان
نوێنەرایەتی ئوسترالیا
دەستپێک ›هەواڵەکان

هەواڵەکان

گشت هەواڵەکان

govkrd-4989-1785481743
پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان  بۆ ساڵیادی جێنۆسایدی بارزانییەکان
govkrd-4987-1785411543
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی حزبی تەقەدوم کرد
govkrd-4985-1785400744
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا دەکات

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان​

ئەمڕۆ پينجشەممە 4/9، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە جەنەڕاڵ کێڤن لامبرت فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا کرد.

لە دیدارەکەدا دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە و هەوڵەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی هێرش و مەترسییەکان بۆ سەر کوردستان و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی داعش تاوتوێ کرا.

سەرۆکی حکومەت ، سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتیوانی و هاریکاریی هێزەکانی هاوپەیمانان دووپات کردەوە .

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا ، جەختی لە بەردەوامبوونی پشتیوانیی بۆ پێشمەرگە و هەرێمی کوردستان لە پێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان کردەوە.