Kurdistan Regional Government
Representative in Australia
Krg Australia Logo
حکومەتی هەرێمی کوردستان
نوێنەرایەتی ئوسترالیا
دەستپێک ›هەواڵەکان

هەواڵەکان

گشت هەواڵەکان

govkrd-4989-1785481743
پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان  بۆ ساڵیادی جێنۆسایدی بارزانییەکان
govkrd-4987-1785411543
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی حزبی تەقەدوم کرد
govkrd-4985-1785400744
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا دەکات

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان​

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 6/23، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پارکی (باخچە هەڵواسراوەکانی بابل)ی لە قەزای عەنکاوە كردەوە.

لە سەرەتای ڕێوڕەسمەکەدا، سەرۆكی حكومەت لە نزیكەوە بەشەكانی پاركەكەی بەسەر كردەوە كە لە مانگی ئۆکتۆبەری 2024 بەردی بناخەی دانرا و بە كەمتر لە ساڵێك تەواو كرا.

ئەم پاركە بە ڕووبەری 60 هەزار مەتر دووجا دروست كراوە، ڕێڕەوێكی بەرزەپرد بە درێژایی 415 مەتر و گردێكی دەستكرد بە بەرزیی 6 مەتر و تونێڵی پیادەڕەوی بە درێژایی 70 مەتر تێدایە، هەروەها نزیكەی 25 هەزار درەختی تێدا چێندراوە و ڕووبەری 30 هەزار مەتر دووجای پاركەكە چیمەنە. شوێنی تایبەت بە ڕاكردن و وەرزشی بە درێژایی 700 مەتر، لەگەڵ شوێنی تایبەتی ئاهەنگەكان و دوو نافوورەی ئاوی تێدایە كە ڕووبەری هەردوو نافوورەكە زیاتر لە 500 مەترە. لەگەڵ چەندان خزمەتگوزاریی دیكە و لە سەرووی هەمووشیانەوە، بەرزترین ئاڵای كوردستان لەسەر ئاستی جیهاندا لەو پاركەدایە كە بەرزییەكەی 63 مەترە.ئەم پارکە بە ناوی یەکێک لە حەوت سەرسوڕهێنەرەکەی جیهان کراوە کە باخچە هەڵواسراوەکانی بابلە کە بە بەپێی سەرچاوە و گێڕانەوە مێژووییە، پاشای کلدانی نەبوخود نەسری دووەم ، ئەو باخچه هەڵواسراوانەی بۆ هاوسەرەکەی (ئامیتیس) دروستکراوە کە خەڵکی وڵاتی میدیا ومادەکانەوە واتا باوک وباپیرانی کورد بووە.

بە ناوی خودای گەورە و میهرەبانبەڕێزان زۆر زۆر بەخێر بێنماندوو نەبنئێوارەتان باشخۆشحاڵم كە دوای ساڵێك لە دانانی بەردی بناخە بۆ دروستكردنی ئەم پاركە، ئەمڕۆ لێرە بە یەكەوە كۆبووینەتەوە بۆ كردنەوەی ئەم پاركە كە پاركی باخچە هەڵواسراوەكانی بابلە. هەر لە ناوەكەیەوە دیارە كە ئەم پاركە ئاماژەیەكە بۆ ڕەسەنایەتی و مێژووی بەیەكەوەژیان لە وڵاتەكەماندا. پاركێكە كە لە چەندین بەش پێكهاتووە و دەكەوێتە خزمەتی خەڵكی شارۆچكەی عەنكاوە و شاری هەولێر بە شێوەیەكی گشتی و هەموو ئەو بەڕێزانەی كە سەردانی ئەم ناوچەیە دەكەن. شوێنێك دەبێت بۆ ئەوەی كە لە ڕووی كۆمەڵایەتییەوە خێزانەكان، منداڵەكان بە یەكەوە لەم شوێنە كۆببنەوە و كاتی خۆش بەسەر ببەن. هەروەها بەشی تایبەت لەم پاركەدا دروست كراوە بۆ وەرزشكردن كە لە ڕووی جەستەییەوە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ ئەوەی ئەو خەڵكانەی كە سەردانی ئێرە دەكەن، گەنجەكان كە دێنە ئێرە، ئەوانیش بەردەوام بن لە وەرزشكردنی خۆیان.

جگە لەوە، لە ڕووی جوانتركردنی شارەكە بە شێوەیەكی زۆر جوان و ڕازاوە دروست كراوە كە سیمایەكی تر، دیمەنێكی تری جوانتر بە قەزای عەنكاوە و شاری هەولێر دەبەخشێت. هەروەها هەر لە پشت منەوە دیارە كە بەرزترین ئاڵا لەسەر ئاستی عێراق لەم پاركەدا دروست كراوە كە ئەمەش جێگەی شانازییە.

زۆر خۆشحاڵم كە دەبینم ڕۆژ بە ڕۆژ وڵاتەكەمان پێش دەكەوێت، شوێنی خۆشتر و باشتر دروست دەكرێن كە هەمووتان شایانی ئەوەن زیاتر خزمەت بكرێن. ئەوەی لە دەست ئێمەش بێت بە یەكەوە لەگەڵ ئێوە، هەوڵ بدەین كۆمەڵگەیەكی تەندروستتر بۆ خۆمان دروست بكەین، بۆ گەشتیاران دروست بكەین، بۆ میوانەكانمان دروست بكەین و بە شانازییەوە ئەمڕۆ یەكێك لەم دەستكەوتانە دەكەوێتە خزمەتی هەموو هاووڵاتیان.

من دەستخۆشی لە وەزیری شارەوانی، لە سەرۆكی شارەوانیی شاری هەولێر و سەرۆكی شارەوانیی شارۆچكەی عەنكاوە دەكەم بۆ یارمەتیدان و پاڵپشتییان بۆ ئەم پرۆژەیە. هەروەها دەستخۆشی لە كۆمپانیای جێبەجێكار دەكەم كە بە شێوەیەكی زۆر جوان و ڕێكوپێك ئەم پاركەیان دروست كردووە.

جارێكی تر لە هەمووتان پیرۆز بێت. كاتێكی خۆش بەسەر بەرن، ئینشائەڵا وڵاتەكەمان رۆژ بە رۆژ ئاوەدانتر دەبێت. زۆر زۆر سوپاستان دەكەم.