Kurdistan Regional Government
Representative in Australia
Krg Australia Logo
حکومەتی هەرێمی کوردستان
نوێنەرایەتی ئوسترالیا
دەستپێک ›هەواڵەکان

هەواڵەکان

گشت هەواڵەکان

govkrd-5290-1795855145
پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
govkrd-5288-1795705746
سەرۆکی حکومەت لەگەڵ باڵیۆز و کونسوڵی گشتی و نێردە و دیپلوماتی وڵاتان و نوێنەری ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە
govkrd-5286-1795610345
سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە وەزیری لاوانی بەحرەین دەکات

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان​

ئەمڕۆ دووشەممە 11/9، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە بەغدا لەگەڵ عەلی ئەلزەیدی، سەرۆکوەزیرانی فیدراڵ کۆبووەوە.

هەردوولا بە توندترین شێوە هێرشی تیرۆریستیی شەوی ڕابردووی سەر کێڵگەی کۆرمۆریان سەرکۆنە کرد و هاوڕا بوون لەسەر کۆتاییهاتنی هێرش و پەلامارەکانی سەر ژێرخانی ئابووری و وزەی هەرێمی کوردستان.

سەرۆکوەزیرانی فیدراڵ، ئاماژەی بە پلانی زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت لە ساڵانی داهاتوودا کرد کە تا ساڵی 2030 دەگاتە 7 ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە و ساڵی 2032 دەگاتە 10 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا، بە بەرهەمهێنانی کێڵگەکانی هەرێمی کوردستانەوە، کە دەگاتە نزیکەی یەک ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا. دووپاتیشی کردەوە کە ئەم زیادبوونە کاریگەریی ئەرێنی لەسەر گەشەپێدان و ئابووریی عێراق دەبێت.

لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، بیروڕا لەبارەی مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان ئاڵوگۆڕ کرا.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، جەختی لە گرنگیی دابینکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدراڵی 2027 کردەوە، بەشێوەیەکی دادپەروەرانە و لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێزگرتن لە سیستەمی فیدراڵی و قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان . 

لە کۆبوونەوەکەدا ئەم تەوەرانە گفتوگۆیان لەبارەوە کرا:

*بەڕێوەبردنی کێڵگە نەوتییەکان: گفتوگۆ لەبارەی میکانیزمەکانی بەڕێوەبردن و ڕێکخستنی کێڵگە نەوتییەکان کرا لەسەر بنەمای دەستوور.

*داهاتی نەوت و نانەوتی: گفتوگۆ لەبارەی میکانیزمەکانی ڕێکخستنی داهاتی نەوتی و نانەوتی بەڕێوەبردنی کرا بە پێی هاوئاهەنگیی نێوان هەردوو وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان.

*مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان: هەردوولا جەختیان لە پێویستیی بەردەوامبوونی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، هاوشانی فەرمانبەرانی عێراق کردەوە.

*بودجەی فیدراڵی 2027: پشکی هەرێمی کوردستان و میکانیزمەکانی تەرخانکردنی پشکی هەرێم لە سەر بنەمای دەستوور دەبێت بە شێوەیەک کە لە بەرژەوەندیی هەموو پێکهاتەکانی عێراقدا بێت.

* یاسای نەوت و گاز: جەخت لە گرنگی پەلەکردن لە دەرکردنی یاسای نەوت و گاز کرایەوە، بە شێوەیەک کە ببێتە هۆی چارەسەرکردنی کێشەکانی پەیوەست بە بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت و ڕێکخستنی بەڕێوەبردنی سەرچاوە نەوتییەکان.

هەردوولا جەختیان لە گرنگی بەردەوامی هەماهەنگی و هاوکاری هاوبەش و دانوستان و لێکتێگەیشتن کردەوە، وەک بنەمایەک بۆ چارەسەرکردنی پرسە هەڵپەسێردراوەکان، بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندی هەموو عێراقییەکان بکات.