Kurdistan Regional Government
Representative in Australia
Krg Australia Logo
حکومەتی هەرێمی کوردستان
نوێنەرایەتی ئوسترالیا
دەستپێک ›هەواڵەکان

هەواڵەکان

گشت هەواڵەکان

govkrd-4989-1785481743
پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان  بۆ ساڵیادی جێنۆسایدی بارزانییەکان
govkrd-4987-1785411543
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی حزبی تەقەدوم کرد
govkrd-4985-1785400744
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا دەکات

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان​

ئه‌مڕۆ سێشەممە 7/21، مەسرور بارزانى سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ ئەندرو بیزلی كونسوڵى گشتيى ‌شانشینی یەکگرتوو له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی.سه‌رۆكی حکومەت سوپاسی کونسولی گشتیی شانشینی یەکگرتووی کرد بۆ کارکردنی لە پێناو بەهێزترکردنی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، خواستی هەرێمی کوردستانیشی بۆ برەودانی زیاتر بە بوارەکانی هاوئاهەنگیی و هاریکاریی لەگەڵ شانشینی یەکگرتوو دووپات کردەوە. كونسوڵى گشتيى به‌ريتانيا، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پشتیوانیی و هاوئاهەنگیی بەهێزی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.هەروەها جەختیشی لە پابەندبوونی وڵاتەکەی بە پشتیوانیکردنی هەرێمی کوردستان کردەوە.

لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، هەردوولا هاوڕابوون لە سەر گرنگیی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان .